وەزیری پێشووتر و ئەندامی چالاکی دامەزرێنەری حێزبۆڵلای لۆبنان ئەمڕۆ لە تاران مرد
پەیامی کورد ... وەزیری پێشووتر و ئەندامی چالاکی دامەزرێنەری حێزبۆڵلای لۆبنان ئەمڕۆ لە تاران مرد
عه‌لی ئه‌كبه‌ر مۆحته‌شمی پور وه‌زیری پێشووی ناوخۆی ئێران و ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری حێزبۆڵڵای لوبنان له ته‌مه‌نی ٧٥ ساڵیدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له تارانی پایته‌خت مرد.
ئاژانسی هه‌واڵی ئێران ڕایگەیاند ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه عه‌لی ئه‌كبه‌ر مۆحته‌شمی پور له تارانی پایته‌خت له ته‌مه‌نی ٧٥ ساڵیدا به‌هۆی تووشبوونی به‌كۆرۆنا مردوه.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر مۆحته‌شمی پور له ساڵانی ١٩٨٥-١٩٨٩ پۆستی وه‌زیری ناوخۆی ئێرانی وه‌رگرتوه، سەبارەت بە مردنی ، موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاندوه، ڕۆڵێكی دیاری هه‌بوه له دامه‌زراندنی حێزبۆڵڵا و پشتیوانی له به‌دیهێنانی خواسته‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین رۆڵی به‌رچاویشی له بواری دیپلۆماسیه‌ت و به‌رگریدا هه‌بوه.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر مۆحته‌شمی پور ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی زانایانی ئایینی چه‌كداری "حجه الاسلام" بوه، هه‌روه‌ها له ساڵانی ١٩٩٧ بۆ ١٩٩٩ راوێژكاری سه‌رۆك كۆمار بوه بۆ كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌لایه‌ن زه‌هرای سادات مۆحته‌شمی پور هه‌واڵی مردنی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تاران پشتڕاستكراوه‌ته‌وه.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە