وەزیری پێشووی ئاوەدانکردنەوەی عێراق : نابێت بەم هۆکارەوە هەرێمی کوردستان سزا بدرێت
پەیامی کورد ... وەزیری پێشووی ئاوەدانکردنەوەی عێراق : نابێت بەم هۆکارەوە هەرێمی کوردستان سزا بدرێت .
به‌نگین رێكانى وه‌زیرى پێشووى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنى عێراق ده‌ڵێت: ناكرێت به‌هۆى هه‌نارده‌كردنى نه‌وته‌وه سزاى هه‌رێمى كوردستان بدرێت، چوونكه كیانێكه و ده‌ستوور دانی پێداناوه و پارێزگایه‌ك نییه.
به‌نگین رێكانى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرێبه‌ستى نه‌وتى ئه‌نجامداوه ئه‌وه‌ش به‌هۆى دواكه‌وتنى تێپه‌ڕاندنى یاساى نه‌وت و گاز كه حكوومه‌تى عێراقى ئاماده كردوه.
روونیشیكردوه‌ته‌وه: له‌ساڵى ٢٠٠٧ رێكه‌وتن له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێم هه‌بوو كه تێیدا باس له‌وه‌كرابوو ئه‌گه‌ر یاساى نه‌وت و گاز تێنه‌په‌ڕێندرێت ئه‌وا هه‌ر لایه‌نێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌و شێوه‌یه‌ى به گونجاوى ده‌زانێت گرێبه‌ست ئه‌نجام بدات.
ئه‌و وه‌زیره‌ى پێشوو ووتووشیه‌تى: ناكۆكیه‌كان له‌سه‌ر سامان نییه و له‌سه‌ر چۆنێتى ئیداره‌دانى ئه‌و سامانه‌یه، له‌ساڵى ٢٠١٤ هه‌رێم ٣ وه‌فدى نارده به‌غدا، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه رێكه‌وتن، هه‌رێمى كوردستان كیانێكه و ده‌ستور دانى پێدا ناوه و ته‌نها پارێزگایه‌ك نییه و په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌یه، ناكرێت به‌هۆى هه‌نارده‌كردنى نه‌وته‌وه سزا بدرێت.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە