وەزیری پەیوەندییە ناوچەییەکانی ئیسرائیل : پاکستان لە نۆبەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکاندا نییە
پەیامی کورد ... وەزیری پەیوەندییە ناوچەییەکانی ئیسرائیل : پاکستان لە نۆبەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکاندا نییە
حکوومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند پاکستان لە لیستەی ووڵاتانی ئیسلامی کە بڕیار وایە لەگەڵ ئەم ووڵاتەدا پەیوەندی ببەستن نییە
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئەلجەزیرە " ئۆفیر ئاکۆنیس " وەزیری هاوکارییەکانی ناوچەیی لە کابینەی حکوومەتی ئیسرائیل رایگەیاند پاکستان بریتی لەو ووڵاتە ئیسلامی یانە نابێت کە ئیسرائیل بڕیار وایە لەگەل ئەواندا پەیوەندی ئاسایی هەبێت . لە چەند مانگی ڕابردوودا ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ، بەحرەین ، سوودان و مەغریب بە فشرا و هاندانەکانی دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندی یان دەست پێکردووە ، ئردۆن و میسڕ یش دەیەکانی پێشووتر لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی یان کردووە .
ئەم وەزیری کابینەکەی بینیامین ناتانیاهوو ووتی : دوو ووڵاتی دیکەی ئیسلامی لە لیستەی بەرقەرار کردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دان بەڵام پاکستان لەو لیستەیە دا نییە . ئاکۆنیس ناوێکی لەم دوو ووڵاتە ئیسلامییە نەهێنا بەڵام ووتی لە مانگی جانیوەری دا ئاسایی بوونەوەکەی ئەنجام دەدرێت .
ئاکۆنیس لە بەردەوامی دا ووتی : یەکێک لەم ووڵاتانە ، ئیسلامی و گەورەیە و لە ناوچەی کەنداوی فارس دایە بەڵام عەرەبستان یش نییە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە مەحموود قۆڕەیشی وەزیری دەرەوەی پاکستان ماوەیەک پێش ئێستا ڕایگەیاندبوو تا کاتێک کە فەلەستینییەکان بۆخۆیان لەگەڵ ئیسرائیل نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن و ووڵاتی سەربەخۆی خۆی دانەمەزرێنێت ئەوە ئیسلام ئاباد ناتوانێت لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندی درووست بکات . پاکستان هەروەها ووتوویەتی کە درووست کردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لە ژێر فشاری ووڵاتانی عەرەبی یە .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە