​​​​​​​وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران : ڕادەستیکردنی پەیماننامەکە کردارێکی بەپەلە و سیاسی بوو

پەیامی کورد    ...   وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران : ڕادەستیکردنی پەیماننامەکە کردارێکی بەپەلە و سیاسی بوو

ئەمیر عەبدۆڵلاهیان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ گوترش ڕایگەیاند : ڕادەستکردنی پەیماننامە بۆ شەورای حۆکامی ئاژانسی نێودەولەتی ووزەی ئەتۆمی کردارێکی بەپەلە و سیاسی بوو

بەردەوامی داگیرکارییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سووریا و هێرشی سەربازی بۆ سەر فڕۆکەخانەی سڤیلی دیمەشق پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی بنچینەی مەنشووری نەتەوەیەکگرتووەکان ە .

دۆخی ناوچەکە سەلماندوویەتی کە هەڵگیرسانی ئاگر لە لایەن ئیسرائیل ەوە لە دژی ئەمنییەت و سەقامگیری ناوچەکە بۆ خۆی دەگەڕێتەوە .

هەروەها سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند : دیپلۆماسییەت باشترین ڕێگای چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی نێوان ئێران و هەندێکی دیکە لە لایەنەکانی گفتووگۆی بەرجام ە .

پەیماننامەی ئەم دواییەی ئاژانسی ئەتۆمی دەربارەی ئێران بە تەنیا خاوەنی ناوەڕۆکی هۆشدارییە و لە سەر گرینگی بەردەوامیدان بە ووتووێژەکان جەخت دەکەینەوە .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە