وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق پەیامی بەرهەم ساڵح دەگەێنێتە " عەبدۆلفەتاح السیسی "
پەیامی کورد ... وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق پەیامی بەرهەم ساڵح دەگەێنێتە " عەبدۆلفەتاح السیسی "
وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق لە دیدار و چاوپێکەوتنی دا لەگەڵ عەبدۆلفەتاح السیسی ، سەرۆککۆماری میسڕ پەیامی نووسراوی سەرۆککۆماری عێراقی پێ ڕادەست کرد .
فۆئاد حسێن وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق بە پێی بەیاننامەیەکی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ، کە بۆ بەشداری لە دانیشتنی تایبەتی وەزیرانی دەرەوەی یەکیتی عەرەب سەردانی قاهیرەی کردبوو لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتەدا دیدار و پەیامی سەرۆککۆماری عێراقی پێ ڕاگەیاند .
ئەو هەروەها لەم سەفەرەدا لەگەڵ هەژمارێک لە هاوتا عەرەبەکانی خۆی لەوانەش وەزیرانی دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی ، کووەیت ، لیبیا و فەلەستین دیدار و ووتووێژی ئەنجام دا .
هەروەها لە دانیشتنی سێ لایەنەی ووڵاتانی عێراق میسڕ و ئۆردوون بۆ بەدواداچوون بە ڕێکەوتننامەگەلی سێ لایەنەی نێوان ئەم ووڵاتانە بەشداری کرد .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە