وەزیری کاروباری دەرەوەی چین بۆ دیدار و ووتووێژ لەگەڵ ڕۆحانی و ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای ئێران گەیشتە تاران ی پایتەختی ئەو ووڵاتە

پەیامی کورد     ...    وەزیری کاروباری دەرەوەی چین بۆ دیدار و ووتووێژ لەگەڵ ڕۆحانی و ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای ئێران گەیشتە تاران ی پایتەختی ئەو ووڵاتە .

لە سەر داوەتی فەرمی جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی چین بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئێران بۆ سەفەرێکی دوو ڕۆژە گەیشتە تاران .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، وانگ ئیی ، وەزیری کاروباری دەرەوەی چین لە سەر داوەتی فەرمی موحەمەد جەواد زەریف ، هاوتا ئێرانییەکەی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە تاران ی پایتەختی ئەو ووڵاتە .

ئەم ئەندامەی شەورای دەوڵەتی و وەزیری دەرەوەی چین لە ڕاستای سەفەری ناوچەیی خۆی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە لە تاران دەبێت .

وەزیری دەرەوەی چین لەم سەفەرەدا جگە لە ووتووێژکردنی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی خۆی لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران دیدار و ووتووێژی دەبێت .

پێداچوونەوە ی ڕیکارگەلی چۆنیەتی بەهێزکردنی بەشداری ڕابۆردی هەر دوو ووڵات و گۆڕینەوەی بیروڕا سەبارەت بە گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان و ناوچەکە دەستووری کاری ووتووێژەکانی هەر دوو لایەن لەم سەفەرەدا دەبێت .

سەفەری وەزیری دەرەوەی چین بۆ تاران کە جگە لە دیدار و ووتووێژی لەگەڵ زەریف لەگەڵ سەرۆککۆمار یش چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات هەنگاوێکە بۆ بەهێزکردنی بەشداری گشتگیری ڕابۆردی دووڵات .

هەروەها بە بۆنەی ٥٠ هەمین داڵوەگەڕی درووستبوونی پەیوەندی دیپلۆماتیکی لە نێوان ئێران و چین دا سبەی شەممە پێشانگایەک لە دۆسیە و بەڵگەلی مێژوویی هاوکارییەکانی هەر دوو ووڵات لە لایەن وەزیرانی دەرەوە دەکرێتەوە . ئەم پێسانگایە بڕیار وایە خاڵێکی گرینگ لە دەستپێکردنی زنجیرە بەرنامەکانی تاران - پێکەن بۆ یادکردنەوەی نیو سەدە لە پەیوەندی دیپلۆماتیکی دۆستانە ببێت 

واژووی سەنەدی بەرنامەی هاوکاری گشتگیری کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری چین لە لایەن هەر دوو وەزیرانی دەرەوەی دوو ووڵاتەوە لە بەرنامەکانی دیکەی ئەم سەفەرە دوو ڕۆژەیە دەبێت 


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە