وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی فەرمانبەر و تیمەکانی خۆی دەکات
پەیامی کورد ... وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی فەرمانبەر و تیمەکانی خۆی دەکات
وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ پاراستنی گیانی فه‌رمانبه‌ر و تیمه‌كانی، هه‌موو رێوشوێنێك ده‌گرێته‌به‌ر و رێگه به هیچ جۆره كه‌مته‌رخه‌می و پابه‌ند نه‌بوونێك به رێنماییه‌كان نادرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با، كه‌مال موحه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری كاره‌با له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوبه‌رانی گشتی دیوان وگواستنه‌وه و دابه‌شكردنی كاره‌با رایگه‌یاند، "به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ین كه‌مته‌رخه‌می له پاراستنی گیانی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت له وانه تیمه‌كانی چاككردنه‌وه بكرێت".
كه‌مال موحه‌مه‌د ساڵح باسی له‌وه‌شكردوه، "وه‌زاره‌تی كاره‌با ته‌واوی پێداویستی و كه‌لوپه‌لی خۆپارێزیی پیشه‌یی بۆ تیمه‌كانی دابینكردوه، رێنمایی پێویستیش بۆ چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی كار و پاراستنی گیانی تیمه‌كانی ده‌ركردوه".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "هه‌ر به‌ڕێوبه‌ر یان فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌ت له میانه‌ی جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیدا، كه‌لوپه‌لی خۆپارێزی پیشه‌یی به‌كار نه‌هێنێت، له به‌رامبه‌ر پاراستنی گیانی خۆی و هاوكارانی كه‌مته‌رخه‌می بنوێنێت و پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بێت لێی قبوڵ ناكرێت".
ئاشكراشیكردوه، "وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ پاراستنی گیانی فه‌رمانبه‌ر و تیمه‌كانی، هه‌موو رێوشوێنێك ده‌گرێته به‌ر و رێگه به هیچ جۆره خه‌مساردی و پابه‌ند نه‌بونێك به رێنماییه‌كان نادرێت و به توندیش چاودێریی پرۆسه‌كانی خۆپارێزیی پێشه‌یی ده‌كرێت".
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە