وەزیری کارەبای هرێمی کوردستان سەبارەت بە پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...   وەزیری کارەبای هرێمی کوردستان سەبارەت بە پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

وەزیری کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ووتی، پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت سوودی زۆرە بۆ ھاووڵاتییان و کاتژمێرەکانی کارەبا زیاد دەکات و سەرکەوتنی کەرتی تایبەتیش لە پێوەری زیرەکە کە ئێستا گرێ دەدرێت، بۆیە ھەموو ھەوڵەکان بەو ئاڕاستەیەن بۆ ئەوەی دۆخی کارەبا باش بێت و کاتژمێرەکانی کارەبا زیاتر بن، چوونکە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر ھاوکارە بۆ ئەوەی دۆخی کارەبا باشتر بێت.

کەمال موحەمەد، وەزیری کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند : "لە ٤/٥ پڕۆژەی پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت دراوە بە ئەنجوومەنی وەزیران و ھەر ژمارەیەک بگوترێت ڕەنگە دروست نەبێت و نامانەوێت شتی ناڕاست بڵاو بکرێتەوە و لە ئەنجومەنی وەزیران تیمێکی ڕاوێژکاری کاری لەسەر دەکات و ئێستا ئەوان زیاتر پێوەی گرێ دراون، بەڵام بڕیار دراوە کە بدرێتە کەرتی تایبەت، ئەمەش لەبەر ئەوەی بابەتێکی ھەستیارە و ساڵێک و دوو مانگە ئەو پڕۆژەیە کاری لەسەر دەکرێت.''

کەمال موحەمەد ووتیشی: "سوودەکانی پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت ئەوەیە کە ئەو کارەبایەی ون دەبێت دەگەڕێتەوە و بۆ ھاووڵاتییان دەبێت، ئەمەش کاتژمێری کارەبا زیاد دەکات و کاتژمێرەکانی مووەلیدەش کەم دەبێتەوە و چەندین کارمەندی ئێمە کە ٧٠%ی لەگەڵ ئەوان کار دەکەن مووچەکەیان کەرتی تایبەت دەیدات، بۆیە لە قازانجی ھەمووانە و گرینگ ئەوەیە لە خزمەت ھاووڵاتییاندایە.''

کەمال موحەمەد باسی لەوەش کرد: "سەرکەوتنی پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت لە پێوەری زیرەکدایە، چوونکە لە شوێنێکی وامان داناوە ئاسان نەبێت زیادەڕۆیی لەسەر بکرێت و پێشتر لە بۆردی ماڵان سەرپێچی دەکرا و ئێستا زەحمەتە سەرپێچی بکرێت، بۆیە سەرکەوتنی کەرتی تایبەت لە پێوەری زیرەکە و تا پێنج شەممەی ڕابردوو ٨٢٧ ھەزار پێوەر گرێ دراوە و خۆی یەک ملیۆن و٥٠٠ ھەزارە و ڕەنگە تا مانگی دوو تەواو بێت.''

ووتیشی: "لە ١٥/٦ دۆخی کارەبا ھەندێک تێک چوو لەبەر ئەوەی کۆمپانیا پێنج وەحدەی ڕاگرت و باسیان لەوە کرد پێویستیان بە سییانە ھەیە و دوای ئەوەی ئەو کارە کرا، سەرۆکی حکوومەت ٤٠ ملیۆن دۆلاری بۆ خەرج کردن، لە ئەنجامدا ٢ وەحدە گەڕانەوە و ئەمڕۆ سێیەم دەگەڕێتەوە و دۆخی کارەبا باشتر دەبێت، ئەمەش بە ھەوڵی سەرۆکی حکوومەت ووەزارەتی کارەبایە.''

وەزیری کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، ئێستا ڕۆژانە ١٦ کاتژمێر کارەبا دەدرێت و پلان ھەیە زیاتر بکرێت و ھەر ئەمڕۆ کاتژمێرێک زیاتر دەبێت.''


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە