وەزیری کارەبا پەیامێک ئاراستەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات
پەیامی کورد ... وەزیری کارەبا پەیامێک ئاراستەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات
وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نزیکەی ترلیۆنێک و ٢٩٨ ملیار دینار قه‌رزی کاره‌با لای هاووڵاتیانه، ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوکاریه هه‌بێت (هاووڵاتییان پارەی قەرزی کارەبا بدەن) سووته‌مه‌نی به‌رده‌ست هه‌بێت ئیتر "هیچ کێشه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌بامان نییه، دەشڵێت، "ناڵێین هاووڵاتییان لە ١٠٠% پارەی قەرزی کارەبا بده‌ن به‌ڵام با ٥٠% پسووڵه‌ی کاره‌بای خۆی بدات هه‌تا یارمه‌تیه‌ک و شتێک له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ت هه‌بێت بتوانێت خزمه‌تی زیاتر به هاووڵاتی پێشکه‌ش بکات".
کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی رەوشی کارەبا رایگەیاندوە، "تا ١٥-٦ ئێمه سه‌رو ١٨ کاتژمێر کاره‌بامان به هاووڵاتیان ده‌دا، به‌نزیکه‌ی ١٨ کاتژمێر و ٢٠ خوله‌ک بوو، به‌ڵام چه‌ند هۆکارێک بوونه هۆکار که ئه‌م کاتژمێرانه که‌م بکرێنه‌وه، لەوانە هۆکاری سه‌ره‌کی کۆمپانیای ماس پێنج یه‌که‌ی خۆی که هه‌ریه‌ک له‌وانه ١٢٥ مێگاواتی کاره‌با له شه‌به‌که ده‌رکرد به‌بیانووی ئه‌وه‌ی که پێویستە سیانه بکرێت ئه‌مه یه‌کێک له ئه‌گه‌ره‌کان بوون، دوه‌م به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌کانی گه‌رما له هه‌رێم و له عێراق به‌گشتی، سێیه‌م ٢٦ی مانگ وێستگه‌ی خورمه‌ڵه کێشه‌یه‌کی ته‌کنیکی که هۆکاری سه‌ره‌کی گاز بوو بۆماوه‌ی ٧٠ کاتژمێر واته هه‌تا ٢٩ی مانگ ئه‌وانیش ٤٠٠ مێگاوات له‌و وێستگه‌یه ده‌رچوون واته له‌نێوان ١٥ی مانگ هه‌تا ٢٩ی مانگ ١٠٠٠ مێگاوات له شه‌به‌که ده‌رچووبوون، به‌ڵام ٢٩ی مانگ ٤٠٠ مێگاواتی خورمه‌ڵه گه‌ڕایه‌وه ئێستا ئێمه سه‌رو ١٥ کاتژمێر کاره‌با به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ین".
ئاماژەی بەوەشکرد، وه‌کوو پلانی وه‌زاره‌تی کاره‌با، پلانیان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی تری تازه‌ی به‌رهه‌م هێنانی کاره‌با، به‌ڵام "کێشه‌ی ئێمه له سێکته‌ری به‌رهه‌مهێناندا نییه وه‌کو ( Generation) توانای به‌رهه‌مهێنانی ئێستا ئه‌وه‌ی هه‌یه و ده‌توانرێت کاری پێبکرێت ٦ هه‌زار و ٩٠٠ مێگاواته، کێشه‌ی ئێمه زیاتر دابینکردنی سووته‌مه‌نییه بۆ ئه‌م وێستگانه، وێستگه‌کانی تر کە هه‌مانه ئێستا ژماره‌یان ١٤ وێستگه‌ن هه‌ندێک له‌وانه به‌ئاو ئیش ده‌که‌ن وه‌کوو دووکان و ده‌ربه‌ندیخان که ٦٠٠ و ٤٩ مێگاوات توانای به‌رهه‌مهێنانی هه‌یه به‌ڵام له‌به‌رنه‌بوونی ئاو ئێستا نزیکه‌ی ٦٠ مێگاوات له هه‌ردوو وێستگه به‌رهه‌م دێت ئه‌وه یه‌کێکه له کێشه‌کان، دووه‌م وێستگه‌ی دهۆکی گازمان هه‌یه هه‌تا ئێستا (Pipe line ) بۆری گاز له هه‌ولێر نه‌گه‌یشتوەته ئه‌و وێستگه‌یه ئه‌وه‌ش هۆکارێکی تره که ئێستا له ١٠٠٠ مێگاواتی کاره‌با ته‌نها ١٠٠ مێگاواتی کاره‌با به‌رهه‌م دێنیین".
دەربارەی بڕینی کارەبای عێراق لەلایەن ئێرانەوە، وەزیری کارەبای هەرێم باسی لەوەکردوە، "ئێمه وه‌کوو هه‌رێم هیچ کاره‌بایه‌کمان له ئێران نه‌هێناوه، عێراق خۆی ئه‌مه‌ی هاورده کردوه، به‌ڵام ئێرانیش به‌هه‌مان کێشه‌ی عێراق که بابه‌تی ووشکهساڵیه ئێستا وێستگه‌کانی کارۆئاوایی که‌متر لهئیشدان ئه‌و کێشه‌یه زیاتر کاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق هه‌بوه، وه‌کوو هه‌رێم هیچ په‌یوه‌ندیمان به کاره‌بای ئیرانەوە نییه".
سەبارەت بە فرۆشتنی کارەبا لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە بە شارەکانی دیکە عێراق، کەمال موحەمەد وتی، "له ساڵی ٢٠١١ هه‌تا ٢٠٢٠ کۆمپانیای ماس هه‌ندێک کاره‌با به که‌رکووک ده‌دا، له ٢٠٢٠ مانگی ٩ بۆ کۆمپانیای کار و کۆمپانیای قه‌یوان، ئه‌و کاره‌بایه‌ی که ده‌یده‌ن له‌و یه‌کانه‌ی که وه‌ستاون له‌به‌ر نه‌بوونی سووته‌مه‌نی بۆ نموونه ئێستا له هه‌شت یه‌که له دهۆک ته‌نها یه‌ک دانه ئیش ده‌کات، له هه‌ولێریش به‌هه‌مان شێوه کێشه‌ی سووته‌مه‌نی هه‌بوه، عێراق سووته‌مه‌نی بۆ یه‌که‌کان دابینکردووه و پاره‌ی وهبهرهێنیشی دابینکردوه".
وەزیری کارەبا زیاتر ووتیشی، "ئێستا ئێمه نزیکه‌ی ٥٠٠ مێگاواتی کاره‌با له‌و یه‌کانه به عێراق ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئه‌م مێگاواتانه هیچ کاریگه‌ری له کاره‌بای هاووڵاتیانی هه‌رێم نه‌کردوه، هەروەها هیچ تێچوویه‌کی له‌سه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێم نه‌کردوه، قازانجی ئێمه له‌م ئاڵوگۆڕیه یه‌که‌م ئێمه به‌پێی گرێبه‌ست (Take board) هه‌یه ئەویش ئەوەیە پێویسته که من کاره‌با له‌م وه‌به‌رهێنانه وه‌رده‌گرم قهرهبووویان بده‌مه‌وه، هه‌ر یه‌که‌یه‌کمان مانگانه له‌سه‌ر ئێمه نزیکه‌ی ٢ ملیۆن دۆلار ده‌که‌وێته‌وه، چه‌ند ئه‌و کاره‌با به عێراق ده‌ده‌ن ئێمه له قه‌ره‌بووی ٢ ملیۆنه‌که ڕزگارمان ده‌بێت واته کاره‌بای هاوڵاتیان نییه ئێمه لێمان بڕی بن و به به‌شه‌کانی تری عێراقمان دابێت".
وەزیری کارەبا ئاماژەی بەو کۆمپانیایانە کرد کە کارەبا لە هەرێمی کوردستانەوە بە عێراق دەفرۆشن، لەو ڕوەوە دەڵێت، "ئێستا به‌ڵێ کۆمپانیای کار و قه‌یوان، ئه‌مانه هه‌تا ٢٣ -٤-٢٠٢١ ته‌نها قه‌یوان ١٢٥ مێگاواتی داوه به‌ڵام چوونکه خواست له‌سه‌ر کاره‌با له عێراق زیاد بو کۆمپانیای کار و قه‌یوان هاتنه ناو هاوکێشه‌که کاره‌بای له‌وان کڕی، ئه‌و کاره‌بایه‌ی ئێمە له‌و یه‌کانه‌ی که پێشتر ئیشی نه‌کردوه".
وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان لە ووڵامی ئەو پرسیارەی کەی هەرێم دەبێتە خاوەنی کارەبای نیشتمانی ٢٤ کاتژمێری، کەمال موحەمەد ووتی، "ناتوانین کات دیاری بکه‌ین، وه‌کوو ووتم ئه‌و ژێرخانه‌ی هه‌مانه کێشه‌ی ئێمه کێشه‌ی سووته‌مه‌نییه، به‌ڵام ئه‌م پرسیاره ده‌بێت له وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌کان بکرێت، چوونکه ئه‌وان تایبه‌تمه‌ندن به بابه‌تی سووته‌مه‌نی ده‌بێت ووڵام لای ئه‌وان بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌زانم هه‌تا مانگی ٤ی ٢٠٢٣ ئه‌وان بڕی ٢٥٠ مه‌ترسێجا گاز زیاد ده‌که‌ن ئه‌وکات که ئه‌مه هات ئێمه ده‌توانیین هه‌مو وێستگه‌کانی خۆمان به گاز ئیش پێبکه‌ین و ئه‌وکاته گرفتی کاره‌با نابێت، به‌ڵام ئێستا ئێمه پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌کمان لهبهردهستهیه نزیکه‌ی ٧٥٠ هه‌زار پێوه‌ر له‌کۆی ملیۆنێک و نیو واته ٥٠% که‌وته ئیش و بواری جێبه‌جێکردنه‌وه ئێمه سوودێکی زۆرمان له‌م پرۆژه‌یه بینیوه، ئه‌و کاره‌بایه‌ی به‌فیڕۆ ده‌چوو ئێستا نزیکه‌ی (Technical losses) به‌هه‌ده‌ردانی ته‌کنیکی ماوه".
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە