وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت
پەیامی کورد ... وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت
ئیڤان فائق جابرو، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بەهۆی تووشبوونی بە جەڵتەی مێشک گەیندرایە نەخۆشخانە و پزیشکانیش رایدەگەینن، لەم کاتەدا دۆخی تەندرووستی جێگیرە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بەرۆژنامەنووسانی راگەیاندوە، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ئیڤان فائق جابرو، وەزیری کۆچ و کۆچبەران بەهۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن لەهۆش خۆی چوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە دەرکەوتوە کە توشی جەڵتەی مێشک بوە.
باسی لەوەشكردوە، بەگوێرەی راپۆرتی پزیشکان دۆخی تەندرووستی ناوبراو تا ئاستێکی باش جێگیرە، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەم بارەیەوە بخاتەڕوو.
ئیڤان فائق جابرو سیاسەتمەدارێکی عێراقییە و سەر بە پێکهاتەی کلدانیە، ناوبراو ساڵی 1981 لەبەسڕە لەدایکبوە و بەکالۆریۆسی لەکۆلێژی زانستەکانی زانکۆی بەسڕە بەدەستهێناوە، هەروەها لە 6-6-2020 وەک وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە حکومەتەکەی مستەفا کازمیدا دەستبەکاربوە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە