وەزیرێکی ئاڵمانیا سەبارەت بەو کەسانەی کە واکسەن یان نەوەشاندووە ووتەیەکی سەرسووڕهێنەر بەکار دەهێنێت

پەیامی کورد    ...    وەزیرێکی ئاڵمانیا سەبارەت بەو کەسانەی کە واکسەن یان نەوەشاندووە ووتەیەکی سەرسووڕهێنەر بەکار دەهێنێت .

وەزیرێکی ئاڵمانی ڕایدەگەینێت ئەوانەی واکسەنیان نەوەشاندووە تا کۆتایی زستان کۆرۆنا دەگرن ، چاک دەبنەوە یا خود دەمرن !

بە پێی ڕاپۆرتێک لە حاڵێکدا کە دەوڵەتی ئاڵمانیا بۆ واکسینەکردنی هەموو خەڵکی کۆمەڵگای ووڵاتەکەی هەوڵ دەدات ، ژمارەیەکی زۆر هێشتا هیچ ئارەزوویەکیان بۆ وەشاندنی واکسەن نییە . لە هەمان حاڵدا " ئینس سپاهن " وەزیری تەندرووستی و دەرمانی ئاڵمانیا زمانی هەڕەشەی بەکار هێناوە و لە ووتارێکی سەرسووڕهێنەردا ووتوویەتی ئەوانەی واکسەنیان نەوەشاندووە تا کۆتایی زستان کۆرۆنا دەگرن ، چاک دەبنەوە یا خود دەمرن .

سپاهن ووتی : هەروا کە پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی زستان زۆربەی خەڵک لە دژی کۆرۆنا واکسینە دەکرێت ئەوانەشیان کە پێیان خۆش نییە واکسەن لێدەن تووشی کۆرۆنا دەبن ، یا خۆیان باش دەبنەوە یا خود دەمرن .

وەزیری تەندرووستی دەوڵەتی مێرکڵ لە هەمان حالدا هەرجۆرە ناچارکردن بۆ لێدانی واکسەن ڕەت کردەوە و ئۆمیدواری خۆی ڕاگەیاند کە تا کۆتایی زستان ئمنییەتی گشتی لە بەرامبەر کۆرۆنا بە دەست دێت .

ووتەکانی وەزیری تەندرووستی ئاڵمانیا سەبارەت بە بەناچاری نەکردنی واکسەن لە حاڵێکدایە کە هەندێک لە سیاسەتمەدارانی ئەم ووڵاتە داواکاری ناچاریکردنی واکسەن بۆ کەسانی سەرووی ١٨ ساڵ بەرەو سەرەوەن

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە