وەفادارترین کەسەکانی ترامپ لە پۆستگەلی زۆر گرینگ و کلیدی لە پێنتاگۆن دادەمەزرێن

پەیامی کورد     ...    وەفادارترین کەسەکانی ترامپ لە پۆستگەلی زۆر گرینگ و کلیدی لە پێنتاگۆن دادەمەزرێن

بە پێی زانیارییەکان گۆڕانکاری گەلێک بەرفراوانی لە ڕابەرایەتی پێنتاگۆن دەستی پیکردووە و وەفادارترین کەسەکانی ترامپ لە پۆستگەلی زۆر گرینگ و کلیدی لە پێنتاگۆن دادەمەزرێن .

ڕۆژێک دوای لەکار لادانی مارک ئێسپەر لە پۆستی وەزارەتی بەرگری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لایەن دۆناڵد ترامپ ەوە ، ، سێ ڕۆخساری وەفادار بە سەرۆککۆماری لە بەرزترین پۆستگەلی پێنتاگۆن دامەزران . یەکێک لەم کەسانە توێژەر و شیکەرەوەی پێشووی کەناڵی فۆکس نیووز ە کە پێشتر بە هۆی لایەنگری یە تووند و تیژەکانی بە تایبەت ل ەدژی ئیسلام نەیتوانیبوو ڕەزامەندی سێنا بۆ بە دەست هێنانی پۆستێکی دەوڵەتی بە دەست بهێنێت .

گۆڕانکاریگەلی لە ناکاو لە پینتاگۆن لە حاڵیکدا ڕوو دەدەن کە کارمەندانی سەربازی و نا سەربازی ئەم وەزارەتە لە دوای هەڵبژاردنەکان بە شێوەی کارا چاوەڕێی کۆتایی کاری دەوڵەتی ئێستا و تەشکیل کردنی کابینەی نوێ بوونە . بە گرینگیدان بە لەکارلادانی وەزیری بەرگری ، ئەم نیگەرانییە لە پینتاگۆن بە دی هاتووە کە باقی بەرپرسانی دیکە کە بە ڕێژەی ناتەواو بەرامبەر بە ترامپ وەفادار نین یش لە کارەکانی خۆیان لابدرێن .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە