وەفدێکی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

پەیامی کورد      ...    وەفدێکی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

بڕیارە ئەم هەفتەیە وەفدێكی حكوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات بۆ قسەكردن لە بارەی چۆنێتی جێبەجێكردنی یاسای بوودجە.
 لەو بارەیەوە سەمیر هەورامی ووتەبێژی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، بڕیارە وەفدێكی حكوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات بۆ دیاریكردنی میكانیزمی  جێبەجێكردنی یاسای بوودجە.
بە ووتەی سەمیر هەورامی، حكوومەتی هەرێم چەند جارێك بە نووسراو ئامادەیی خۆی دەڕبڕیوە بۆ پابەندبوون بەیاسای بوودجە بۆ ئەوەی ئەركی سەرشانی خۆی جێبەجێ بكات و شایستە داراییەكانی وەربگرێت.
پێشتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم لەدیدارێكیدا لەگەڵ جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە‌عێراق ئاماژەی بەوەكردبوو بڕیارە لەئایندەیەكی نزیكدا بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و بودجە سەردانی بەغدا بكەنەوە.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە