وەفدێکی هاوبەشی پارتی و یەکیتی سەردانی بەغدا دەکەن

پەیامی کورد      ...   وەفدێکی هاوبەشی پارتی و یەکیتی سەردانی بەغدا دەکەن

لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی لە بەغدا ئاشكرای دەکات ، ئەمڕۆ هەینی، وەفدێكی هاوبەشی یەكێتی و پارتی سەردانی بەغدا دەكەن و لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان كۆببنەوە.

رابێحە حەمەد، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە بەغدا ڕایگەیاندووە "بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێكی هاوبەشی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ئەوەی لە دوایین کۆبوونەوەی هەردولا بڕیاری لێدرا بەوەفدی هاوبەش و کارنامەی هاوبەشەوە بچنە بەغدا بۆ گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق".

 سەبارەت بە کارنامەی وەفدە هاوبەشەکەی یەکێتی و پارتی، ئەو بەرپرسەی یەکێتی وتی"بڕیارە وەفدە هاوبەشەکە لەگەڵ رەوتی سەدرو چوارچێوەی هاوئاهەنگی و هەردو هاوپەیمانی عەزم و تەقەدومی سوننەکان کۆببنەوە بۆ ئەوەی مەرج و داواکارییەکانی کوردیان پێبوترێت و هەروەها بشزانن ئەوان بەنیازی چین لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و بەرنامەکانی ئەوان سەبارەت بەهەرێمی کوردستان و هەمو ئەو مافانەی پەیوەندییان بە کوردەوە هەیە".


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە