وەلید بێن تەڵال پێشنیارەکەی ماسک ڕەت کردەوە
پەیامی کورد ... وەلید بێن تەڵال پێشنیارەکەی ماسک ڕەت کردەوە
وەلید بێن تەڵال شازادەی میلیاردێری عەرەبستانی ، کە لە پشکدارانی سەرەکی تویتەرە پێشنیارەکەی " ئیلۆن ماسک " ی بۆ کڕینی تویتەر ڕەت کردەوە .
وەلید عەهد بێن تەڵال بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی تویتەری نووسی کە پێشنیارەکەی ئیلۆن ماسک بۆ کڕینی هەموو پشکەکانی تویتەر بە بەهای ٥٤.٢ بۆ هەر پشکشێک بە بەهای ڕاستەقینەی ئەم کۆمپانیایە دوورە .
ئەو ووتی کە وەکوو یەکێک لە گەورەترین پشکدارانی تویتەر ئەم پێشنیارە ڕەت دەکاتەوە .
وەلید بن تەڵال دووهەمین پشکداری گەورەی تویتەر ە کە ٣٥ میلیۆن پشکی بەرامبەرە بە ٥٪ مۆڵکداری ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەی لە بەر دەستداتە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە