١٠٠ تاکوو ١٥٠ کەس لە هیمالایا لە باکووری هێند دەکوژرێن
پەیامی کورد ... ١٠٠ تاکوو ١٥٠ کەس لە هیمالایا لە باکووری هێند دەکوژرێن
بەرپرسانی هێند ڕایدەگەێنن ١٠٠ تاکوو ١٥٠ کەس بە هۆی لافاوەوە لە هیمالایا لە باکووری ووڵاتی هێند بوونەتە قوربانی .
بەرپرسانی هێندی ڕایانگەیاند لەوانەیە تاکوو ١٥٠ کەس بە هۆی تێکشکانی چیای بەفرین و سەهۆڵی و درووست بوونی لافاوەوە لە باکووری ئەم ووڵاتە گیانی خۆیانیان لە دەست دابێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، بەرپرسانی هیندی نیگەرانی ئەوەن نێوان ١٠٠ تاکوو ١٥٠ کەس بەە هۆی ڕوودانی لافاوەوە بە هۆی شکانی چیای سەهۆڵی سرووشتییەوە لە زنجیرە چیاکانی هیمالایا ، بێسەروشوێنن و یا خود کوژرابن . چیایەکی سەهۆڵین لە هیمالایا تێکدەشکێت و بە جووڵە کردن لە درێژایی ڕۆخانەیەکی خۆجەیی بووەتە هۆی ڕوودانی سێڵاوێک لە تەپ و تۆز ، ئاو و سەهۆڵ . ئەم چیا سەهۆڵینە بەشێک لە بەندئاوێکی لەگەڵ خۆی تێکشکاندووە و لەگەڵ خۆی بردوویەتی . بەرپرسانی خۆجەیی لە ئیالەتی ئۆتارخاند دەڵێن هێشتا ئاماری تەواو سەبارەت بە گیان بەختکردووانی ئەم ڕووداوە لە بەر دەست نییە و ناتوانن رایبگەێنن .
شاهێدانی ئەم ڕووداوە ڕایانگەیاندووە ئەم ڕووداوە بە ڕادەیەک خێرا ڕوویداوە کە دەرفەتێک بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵک بوونی نەبووە و ئەو مەترسییە بوونی هەیە کە جگە لە خەڵکی ناوچەکە ، کارمەندانی ووزەخانەیەکی خۆجەیی ش ئاو بردوویانی . هەوڵی گەڕان و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی قوربانیان و بریندارانی ڕووداوە بەردەوامی هەیە . موودی سەرۆکوەزیرانی هێند فەرمانی داوە هەموو توانا و هاوکارییەکان بۆ گەیاندنی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی ئەو ڕووادوە ئەنجام بدرێت .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە