١٠٠ کرێکاری کانگای زێڕی شاری تیکاب لە کارەکانیان دەرکران و بێکار کران

پەیامی کورد      ...     ١٠٠ کرێکاری کانگای زێڕی شاری تیکاب لە کارەکانیان دەرکران و بێکار کران

 لانیکەم ١٠٠ کرێکار کە لە کەرتی کانگای زێڕی "ئاق‌دەرە" لەشاری تیکاب کاردەکەن، بە بڕیاری خاوەنکارەکان لەسەر کار دەرکراون و ڕێگەیان پێنادرێت بچنەوە سەر کارەکەیان.

 بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ لانیکەم ١٠٠ کرێکار کە لە کەرتی کانگای زێڕی "ئاق‌دەرە"ی شاری تیکاب کار دەکەن، ڕێگەیان پێنەدراوە بچنەوە سەر کارەکەیان و بەپێی هەمان ڕاپۆرت کرێکارەکان دەڵێن هەندێک لەو کەسانەی کە دەرکراون، نزیک ١٥ ساڵ ئەزموونی کارکردنیان هەیە و مشتومڕی خاوەنکارەکەش ئەوەیە کە زستان و سەرما ڕێگرە لە کارکردن و هەقدەستەکانیان بۆ نادرێ بۆیە کۆتایی بە گرێبەستەکانیان دەهێنن.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە