١٠ بەرپرسی باڵای سیاسی ، سەربازی و نیزامی و سێ دامەزراوەی ئابووری میانمار لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆ دران
پەیامی کورد ... ١٠ بەرپرسی باڵای سیاسی ، سەربازی و نیزامی و سێ دامەزراوەی ئابووری میانمار لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆ دران .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند شیش بەرپرسی پێشوو و ئێستای ئەرتەشی میانمار ، چوار ئەندامی شەورای حکوومەتی نیزامی و سەربازی و هەروەها سێ دامەزراوەی ئابووری لە ژێر چاودێری ئەرتەشی ئەم ووڵاتە کە لە کوودەتاکەی ئەم دواییەی ئەو ووڵاتەدا دەستیان هەبووە ، خستە لیستەی گەمارۆوەکانیەوە .
ئەم بەیاننامەیە بە ئاماژەدان بە " دەست بەسەرکردنی بەرفراوان " ی ڕابەرانی هەڵبژێردراوی دەوڵەتی ، ڕۆژنامەوانان ، ڕابەرانی کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکانی مافی مرۆڤ ووتی : " ئەمە کوودەتایەک بوو و ئێمەش لەمبارەیەوە بێ دەنگ لە لایەکەوە دانانیشین " .
بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها ووتی : " ئەم کوودەتایە لە هەوڵی ئەوەدایە ئیرادەی خەڵکی میانمار کەلە هەڵبژاردنەکانی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ ئاماژەی پێکراوە ڕەت بکاتەوە . خەڵكی میانمار لە یەکەمی فێبریوەری بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و نافەرمانی مەدەنی یانە پەیمانی خۆیانیان بە خەڵک سالاری نیشان داوە ، ویلایەتەیەکگرتووەکان بە هەموو تواناوە لەگەڵ ئەوان دا دەوەستێتەوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە