١٢٧ ساڵ بەسەر دامەزراندنی ڕۆژنامەگەری كوردیدا تێدەپەڕێت
پەیامی کورد ... ١٢٧ ساڵ بەسەر دامەزراندنی ڕۆژنامەگەری كوردیدا تێدەپەڕێت
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٢٧ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی كوردی تێپەڕ دەبێت. لە ساڵی ١٨٩٨ی زایینی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی ڕۆژنامەی (كوردستان) لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخانەوە، لە قاهیرە، پایتەختی میسر، بڵاو کرایەوە.
ڕۆژنامەی كوردستان بە زاراوەی كرمانجی سەروو، بە تایبەت شێوەزاری ناوچەكانی جزیرە و بۆتان دەرچووە هەروەها دوو هەفتە جارێك یان درەنگتر بڵاو دەكرایەوە.
ڕۆژنامەی كوردستان تا ژمارە ٥ ی، میقداد مەدحەت بەدرخان، سەرنووسەری بووە، لە دوای ئەو ژمارەیەوە عەبدۆلڕەحمان بەدرخانی، برای ئەركەكەی وەرگرتووە.
ڕۆژنامەی كوردستان، سەرجەم ٣١ ژمارەی لێ دەرچووە.
ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە