١٢ فرماندە و ئەندامی دەزگای هەواڵگری و زانیاری سوپای پاسدارانی شنۆ “ بە هۆی خیانەتەوە دەستبەسەر دەکرێن

پەیامی کورد      ...   ١٢ فرماندە و ئەندامی دەزگای هەواڵگری و زانیاری سوپای پاسدارانی شنۆ “ بە هۆی خیانەتەوە دەستبەسەر دەکرێن

١٢ ئەندامی پلەباڵای سپای پاسداران لە یەکە جیاوازەکان بە هۆی تاوانی “خەیانەت”بە دەزگای هەواڵگری و زانیاری ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی شاری ورمێ دەستبەسەر کران. 

به پێی ڕاپۆرتێک لە چاونیوز "ناوەندی یاسایی مروڤایەتی کوردستانی ئێران" ، لەم ڕۆژانەدا ۱۲ ئەندامی پلەبەرز، کادیر و بەسیجی سوپای پاسدارانی پارێزگای شنۆ بەو هۆکارە کە ناوی“خەیانەت لە دەزگای هەواڵگری و زانیاری ” نراوە، هەروەتر بەکارهێنانی مڵک و ماڵی دەزگای هەواڵگری و زانیاری، بەرتیل دان، دزی و بەکارهێنانی شوێنە سەربازییەکان لە لایەن پاراستنی دەزگای هەواڵگری و زانیاری پارێزگاکە وە ، دەستبەسەر و به شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

ناوی حەوت کەس لە ۱۲ ئەندامی سوپا که دەستبەسەر کران بریتین لە:
 
سەرهەنگ “عەلی حسێنی” فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی شنۆ، دانیشتووی شاری ورمێ

سەرهەنگ “عززەتی” فرماندەی لیڤای ۳۰۹، دانیشتووی شاری ورمێ 

سەرهەنگ “ڕەمەزانی” فەرماندەی پێشووی لیوای٣٠٩، دانیشتووی شاری نەغەدە

پاسدار “غەفوور سەلاحی” فەرماندەی تیمی تایبەتی ئۆپراسیۆنەکان، دانیشتووی شنۆ

“بلال باغبان” بەسیجی نهێنی تایبەت، دانیشتووی شاری نەغەدە  

کادیری فەرمی دەزگای هەواڵگری و زانیاری سوپا “ئارمان نەعتی” کەمێرەمانی دەزگای هەواڵگری و زانیاری سنووری شاری شنو (کێلەشین)، دانیشتووی شاری ورمێ

“بابەک شەریفی” ئەندامی دەزگای هەواڵگری و زانیاری سوپای پاسدارانی شنۆ، دانیشتووی شاری نەغەدە 


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە