١٣ بڕیاری گرینگ لە لایەن پارێزگای هه‌ولێر ەوە ده‌ركرا
پەیامی کورد ... ١٣ بڕیاری گرینگ لە لایەن پارێزگای هه‌ولێر ەوە ده‌ركرا
پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له دیارده‌ی ناشیرین و دوور له ئادابی گشتی و ڕوونه‌دانی ڕووداوی نه‌خوازراو و ڕێكخستنی كار و پڕۆگرامی ئاهه‌نگی شه‌وانه‌ی (هۆتێل، ڕێستورانت، باڕ، هۆڵه‌كان)، ١٣ بڕیاری ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌ێندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له دیارده‌ی ناشیرین و دوور له ئادابی گشتی و ڕوونه‌دانی ڕووداوی نه‌خوازراو و پاراستنی داب و نه‌ریت و ڕێكخستنی كار و پڕۆگرامی ئاهه‌نگی شه‌وانه‌ی (هوتێل، ڕێستورانت، باڕ، هۆڵه‌كان)، به‌سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و ئاماده‌بوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار، له دیوانی پارێزگا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌نجامدرا، 13 بڕیار ده‌ركران، سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانیش له 1ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2022 ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ده‌قی بڕیاره‌كانی پارێزگای هه‌ولێر:
یه‌كه‌م: مووڵه‌تی كاركردنی گه‌شتیاری ئاهه‌نگێڕانی شه‌وانه، ته‌نها ده‌درێت به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
دوه‌م: به‌كارهێنانی مووڵه‌تی كاركردن ته‌نها له (هوتێل، ڕێستورانت، باڕ، هۆڵه‌كان)ی چوار ئه‌ستێره و پێنج ئه‌ستێره ده‌بێت.
سێیه‌م: نابێت خاوه‌ن مووڵه‌ت به‌بێ پشتگیری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی گه‌شت و گوزاری هه‌ولێر) ڕێگه به گۆرانی بێژ و هونه‌رمه‌ندان بدات بۆ گۆرانی ووتن له ئاهه‌نگی شه‌وانه.
چواره‌م: ده‌بێت خاوه‌ن مووڵه‌ت له‌ئاهه‌نگی شه‌وانه به‌ڕێژه‌ی (50%) به‌شداری به هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی كوردستان بكات.
پێنجه‌م: ده‌بێت شوێنی ئاهه‌نگ گێڕانی شه‌وانه ڕوپۆشكرابێت به به‌ربه‌ستی ده‌نگ(عازل الصوت).
شه‌شه‌م: ده‌بێت خاوه‌ن مووڵه‌ت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ گۆرانی بێژ و هونه‌رمه‌ند بكات، نابێت گۆرانی بێژ و هونه‌رمه‌ندیش جگه له‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن مووڵه‌ت كردویه‌تی له‌هیچ هۆڵ و شوێنێكی تر كاربكات.
حه‌وته‌م: ته‌مه‌نی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌و شوێنانه كارده‌كه‌ن ده‌بێت له‌سه‌رووی (20) ساڵ بێت.
هه‌شته‌م: ئاهه‌نگی شه‌وانه تاوه‌كوو كاتژمێر(1)ی شه‌و ڕێگه پێدراوه، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچیكار ڕێكاری یاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر. .
نۆیه‌م: له‌سه‌ر خاوه‌ن مووڵه‌ت پێویسته به‌ڵێننامه واژوو بكات و پابه‌ندی ته‌واوی ئه‌و بڕیارانه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌كاتی بوونی هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك سزا ده‌درێت به پێبژاردن و داخستنی هۆڵ و شوێنی ئاهه‌نگ گێڕان و لێسه‌ندنه‌وه یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مووڵه‌تی كاركردنه‌كه‌ی.
1- پارێزگای هه‌ولێر، له‌كاتی هه‌بوونی هه‌ر بۆنه‌یه‌كی ئائینی، ڕۆژێكی ماته‌مینی گشتی و ڕۆژی تایبه‌ت، بریار له‌باره‌ی گۆڕانكاری له كاتی ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگ یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌دات.
2- له‌كاتی ئاهه‌نگگێڕان، هه‌ڵدانی پاره، ناوهێنانی كه‌سایه‌تییه‌كان، هه‌ڵسوكه‌وتی بێزاركه‌ر، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و ئه‌نجامده‌رانی و خاوه‌نی هۆڵ به‌رپرسیارن و ڕێكاری یاساییان له‌به‌رامبه‌ر داده‌گیرێته‌به‌ر.
3- چوونه ژووره‌وه‌ی خوار ته‌مه‌ن (18) ساڵ بۆ ئاهه‌نگی شه‌وانه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه، جگه له ئاهه‌نگی خێزانی تایبه‌ت نه‌بێت.
4- خاوه‌ن مووڵه‌ت به‌رپرسه له كۆنتڕۆڵی ئه‌منیه‌تی شوێنه‌كه‌ی و له‌سه‌ریه‌تی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ڕێگه پێدراوه‌كانی پاسه‌وانی بكات.
5- جگه له‌و گۆرانی بێژ و هونه‌رمه‌ندانه‌ی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كراوه بۆ گۆرانی ووتن له‌گه‌ڵ خاوه‌نی مووڵه‌ت، چوونه سه‌ر ستیج و گۆرانی ووتن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ هه‌موو كه‌سێك قه‌ده‌غه‌یه.
6- ده‌بێت گۆرانی بێژ بۆ گۆرانی ووتن له ئاهه‌نگی شه‌وانه، مووڵه‌ت له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر وه‌رگرێت به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی دیاریانكردوه.
7-سه‌رجه‌م ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگگێڕان كارده‌كه‌ن، ده‌بێت كارتی ته‌ندرووستی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندرووستی هه‌ولێریان هه‌بێت به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی دیاریانكردوه.
ده‌یه‌م: قوماركردن به ئامێر، سه‌رجه‌م شێوه و شێواز و جۆره‌كانییه‌وه به هه‌مسو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه، هه‌ركه‌سێك له‌هه‌ر شوێنێك بیكات، ڕێكاری تووندی یاسایی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه و شوێنه‌كه ده‌گیرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستكراوه‌كراون بۆ چاودێریكردن و به‌دواداچوون و ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه و داخستنی ئه‌و شوێنانه و وه‌رگرتنی ڕێكاری پێویست.
یازده‌یه‌م: خواردنه‌وه‌ی ماده كحوولیه‌كان(مه‌شرووب) له‌سه‌ر شه‌قام، باخچه، پارك، ناو ئۆتۆمبێل، شوێنه‌گشتییه‌كان، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ركه‌س سه‌رپێچی بكات ڕێكاری تووندی یاسایی له‌به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
دوازده‌یه‌م: لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان، له‌به‌رامبه‌ر ته‌واوی خاڵه‌كانی ئه‌م بڕیارانه، به‌رپرسیارن له (جێبه‌جێكردن، مۆڵه‌تدان، به‌دواداچوون و گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی).
سێزده‌یه‌م: سه‌رجه‌م قائیمقام و به‌ڕێوبه‌ری ناحییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، به‌رپرسیارن له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جیكردنی ئه‌و بریارانه وه‌كوو خۆی، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویشیان پێده‌درێت بۆگرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كان.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە