١٤ مامۆستای زانکۆی "کوردستان" لە سنە وەک مامۆستای بلیمەت لە ئاستی جیهاندا هەڵبژێردران
پەیامی کورد ... ١٤ مامۆستای زانکۆی "کوردستان" لە سنە وەک مامۆستای بلیمەت لە ئاستی جیهاندا هەڵبژێردران
بەپێی لێکۆڵینەوەی زانکۆی "ستەنفۆرد" لە ساڵی ٢٠٢١دا، ١٤ مامۆستای زانکۆی "کوردستان"لە سنە وەک مامۆستای بلیمەت لە ئاستی جیهاندا هەڵبژێردران.
پێشتریش ڕێکخراوی زانستی "تایمز" بڵاوی کردبووەوە، زانکۆی "کوردستان" لە بواری کاریگەری باش لە ساڵی ٢٠٢١دا پلەی ٨٠٠-٦٠١ هەیە.
کاریگەری زانکۆکان بەپێی چالاکی ئەو زانکۆیانە لە چوارچێوەی ئامانجەکانی گەشەی سەقامگیری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها بەپێی چوار پێوەری "لێکۆڵینەوە، بەڕێوبەری، گەشە و ڕاهێنان" هەڵدەسەنگێندرێن.
زانکۆی "کوردستان" لەنێوان سەرجەم زانکۆکانی ئێران پلەی ١٥، لەنێوان زانکۆکانی زۆرباش پلەی ٧ و لەنێوان زانکۆکانی جیهان پلەی ٨٠٠-٦٠١ی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە