١٤ هەزار پۆلیسی فەڕەنسەوی بۆ فایناڵی جامی جیهانی لە ئامادەباشیدا دەبن

پەیامی کورد   ...  ١٤ هەزار پۆلیسی فەڕەنسەوی بۆ فایناڵی جامی جیهانی لە ئامادەباشیدا دەبن

وەزیری وولاتی فەرەنسا دوێنێ هەینی لە دانیشتنێکدا لەگەڵ ئەفسەرانی پلە باڵای گاردی نیشتیمانی ، ئەفسەری بالای پۆلیس و سەرۆکی پۆلیسی شاری پاریس ڕایگەیاند کە ١٤ هەزار هێزی پۆلیس هەبوو لە کاتی یاری ڕۆژی یەکشەممە بەرامبەر ئارژانتین ۆلە شارە جیاوازەکانی ئەم ووڵاتە جێگیر بکرێن .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە گرینگیدان بە ئامادەبوونی پڕ هەژماری مارکشی یەکان لەم ووڵاتەش ١٢٨٤٠ هێزی پۆلیس بۆ یارییەکانی ڕیزبەندی نێوان کرواتیا و مەراکش لە شەقامەکانی فەڕەنسا جێگیر دەکرێن .

تیمی نیشتیمانی فەرەنسا ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنی فایناڵی جامی جیهانی ٢٠٢٢ی قەتەر دەڕواتە بەرامبەر تیمی نیشتیمانی ئارژانین ەوە .

چاوەڕوان دەکرێت کە لە ئەگەری قارەمانی تیمی نیشتیمانی فەڕەنسا بە رادەی نێوان ٣٠٠ تاکوو ٦٠٠ هەزار کەس بڕۆنە شەقامی شانزەلیزەوە .


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە