١٨٠٠ بەندکراو لە نایجیریا لە لایەن کەسانی چەکدارەوە ئازاد دەکرێن .
پەیامی کورد ... ١٨٠٠ بەندکراو لە نایجیریا لە لایەن کەسانی چەکدارەوە ئازاد دەکرێن . .
کەسانی چەکدار بە هێرش کردن بۆ سەر بەندیخانەیەک لە نایجیریا بە سەدان کەس یان ڕزگار کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک گرووپێکی چەکدار بە هێرش کردن بۆ سەر بەندیخانەیەک لە باشووری ڕۆژهەلاتی نایجیریا ١٨٠٠ بەندکراوی ئەو بەندیخانەیەیان ئازاد کرد .کەسانی چەکدار بۆ ئەم هێرش کردنە لە چەکگەلی کەسی نیمچە قورس وەکوو ئارپیجی و هەروەها مەواددی تەقینەوەیان بەکار هێناوە . پۆلیسی شاری ئووری ڕایگەیاندووە وای بۆ دەجن گرووپی ڕزگاریخوازی بیافرا (IPOB) هۆکاری ئەم هێرشە بووبێتن .
هێرشەکانی بزووتنەوەی بیافرا لە باشوور ئێستا هێرشەکانی خۆیانیان جاروبار لە لایەن تەکفیریگەلی باکوور و فڕاندنی قوتابیان لە ناوەنددا زیاد کردووە و سەرئێشەگەلی نوێیان بۆ مۆحەمد وبۆهاری سەرۆککۆماری نایجیریا زیاد کردووە .
پۆلیسی نایجیریا دەڵێ کەسانی چەکدار بە کەڵک وەرگرتن لە مەواددی تەقەمەنی درگاکانی هاتنە ژوورەوەی بەندیخانەکەیان لە ناوبردووە و ١٨٤٤ بەندکراویان ئازاد کردووە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە