١٨٧ خولەک بێ دەنگی دۆناڵد ترامپ " کاتێک دیمۆکراسی ئەمریکییەکانی تووشی هەژاندن دەبێت
پەیامی کورد ... ١٨٧ خولەک بێ دەنگی دۆناڵد ترامپ " کاتێک دیمۆکراسی ئەمریکییەکانی تووشی هەژاندن دەبێت
ڕۆژنامەی لۆمۆند ڕایگەیاند : دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بێدەنگی بۆ ماوەی ١٨٧ خولەکی خۆی ئیزنی دا تاکوو شۆڕشەکانی شەشی جانیوەری ٢٠٢١ لە کۆنگرەی ئەمریکا ڕوو بدات .
ئەم ڕۆژنامەیە ڕۆژی هەینی بە ئاماژەدان بە بەڕێوەبردنی دواهەمین دانیشتنی گشتی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی مەجلیسی نوێنەران سەبارەت بە هێرش کردن بۆ سەر باڵەخانەی کۆنگرەی ئەو ووڵاتە نووسی : هیچ بابەتێک لە نووسینگەی بیرەوەرییە فەرمییەکان دا نەنووسراوە و هیچ پێشینەیەک لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی ترامپ لە ماوەی ١٨٧ خولەک بێ دەنگی دا بوونی نییە .
لەم کاتانەدا تەنیا وێنەیەکی فەرمی تۆمار کراوە ، وێنەیەک کە تێیدا دۆناڵد ترامپ پاڵتاو لە بەریەتی و دەگەڕێتەوە کۆشکی سپی .
لۆمۆند ئەم دۆخەی کوژانەوەیەکی ١٨٧ خولەکی لە دوای نیوەڕۆی کۆتایی پێنەهاتووی شۆڕش ی شەشەمی جانیوەری ٢٠٢١ کاتێک کە دیمۆکراسی ئەمریکی تووشی هەژاندن بوو هەڵدەسەنگێنێت .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە