١ هەزار ئیسرائیلی ساڵی ڕابردوو بۆ ژیان کۆچیان کردووە بۆ ووڵاتی دوبەی
پەیامی کورد ... ١ هەزار ئیسرائیلی ساڵی ڕابردوو بۆ ژیان کۆچیان کردووە بۆ ووڵاتی دوبەی .
میدیاکانی ئیسرائیلی ڕایانگەیاند کە نزیکەی هەزار ئیسرائیلی لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ ژیان و نیشتەجێ بوون بوونەتە پەنابەری دوبەی .
بە پێی ڕاپۆرتێک کەناڵی ئای ٢٤ ی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند : لە کاتی واژووی ڕێکەوتن نامەکانی ئیبراهیم " ڕێکەوتنکانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل " ئیسرائیل ییەکان عاشقی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە تایبەتی دوبەی بوونە .
ئەم کەناڵە ووتی : ساڵی ٢٠٢١ بینەری جێگیرکردنی هەمیشەیی بۆ نزیکەی هەزار ئیسرائیلی لە ئیمارات بووە .
ئای ٢٤ هەروەها ڕایگەیاندووە : پشووەکان و هەروەها ئەو سنووردارییانەی کە کابینەکەی ئیسرائیل لە دژی کۆرۆنا گرتوویەتیە بەر ، لە هاندانی ئیسرائیل ییەکان بۆ چوونیان بۆ ئیمارات بەشدار بووە .
کەناڵی ئاماژەپێکراو بەبیرهێنانەوە دەکات کە ئیسرائیلییەکان لە ئیمارات وەکوو چێشت لێنەر و شێف کار دەکەن و جگە لەمانە لە بوارەکانی تیجارەت و خانووبەرە ش چالاکی یان هەیە و هەندێکیش شوێنی فرۆشتنی ئاڵتۆن و زێڕیان هەیە .
لە کاتی واژووکردنی ڕێکەوتننامەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی ئیمارات و ئیسرائیل لە سێپتەمبەری ٢٠٢٠ ، هەر دوو لایەن دەیان ڕێکەوتننامەیان لە بوارە جیاوازەکاندا واژوو کردووە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە