٢٠٢٠ - ساڵی چەکە هێرشبەرەکانی ڕووسیا
پەیامی کورد ... ٢٠٢٠ - ساڵی چەکە هێرشبەرەکانی ڕووسیا
ئەمساڵ پاپا نۆئێل زووتر لە وەختی خۆی گەیشتە هێزی زەوینی و ووشکانی ڕووسیا
بە پێی ڕاپۆرتێک لە نەشناڵ ئینترێست : لە ساڵی ٢٠٢٠ یەکەگەلی نیزامی و سەربازی و تەشکیلاتی هێزی زەوینی ڕووسیا زیاتر لە ٢.٥ هەزار جۆرە لە چەکگەلی نیزامی و سەربازی و کەل و پەلی تایبەتی نوێی ان بە دەست گەیشتووە .
هەر بەو جۆرە کە ژەنڕاڵ ئۆڵگ سالیکۆف فەرماندەی گشتی هێزی زەوینی ڕووسیا ووتی : ئەم چەکانە و کەل و پەلانە بە مەبەستی زیادبوونی تواناگەلی ڕەزمی ئەرتەش و بە ڕۆژ گەیاندنی تەکنیک و کەل و پەلەکان لە ساڵی ٢٠٢٠ گەیشتووەتە ئەرتەشی ڕووسیا . ئەمانە زیاتر لە ٢٥٠٠ جۆری سەرەکی و بنەڕەتی نوێی چەک و تەکنیکی سەربازی و کەل و پەلی تایبەتە
ئەم چەکانە بریتییە لە سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی بۆردی ناوەندی "Buk-M3" ، سیستەمگەلی مووشەکی هاوێشتنی چەنگانە ی Tornado-S و MANPADS نەوەی چوارەم لەگەڵ مووشەکگەلی دژە ئاسمانی مادوونی سوور "Verba" هیدایەتکراو
سیستەمگەلی مووشەکی هاوێژەری چەند گانە ی Tornado-S بە درێژترین بۆردەوە ، بەهێزترین لە جیهان دا هەژمار دەکرێن . سیستەمی مووشەکی Tornado نۆسخەی مۆدێرنیزەکراو لە سیستەمی مووشەکی هاوێژەری چەندگانەی BM-30 Smerch ە و بە زیاد کردنی بۆرد و دیققەی هاوێشتنی باڵاتر و جیاوازتر دەبێت .
ئەم سیستەمە بۆ لەناوبردنی سەربازانی دوژمن ، کەل و پەلگەلی نیزامی ، کەل و پەلی گران ق قورس و هەروەها ئامنجەگەلی جووڵەکەر ، چ بە شێوەی تاک و چ بە شێوەی گرووپی ، دیزاین کراوە
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە