٢٠ ئیسرائیلی بە شێوەی شاراوە و نهێنی مووشەک یان بە کەسانی بیانی فرۆشتووە
پەیامی کورد ... ٢٠ ئیسرائیلی بە شێوەی شاراوە و نهێنی مووشەک یان بە کەسانی بیانی فرۆشتووە
دەزگای ئەمنییەتی گشتی ئیسرائیل ڕایدەگەێنێت کە چەندین هاووڵاتی ئیسرائیلی جێگای گۆمانن بە فرۆشتنی نایاسایی مووشەکی کرووز بە کەسانی بیانی .
بە پێی ڕاپۆرتێک دەزگای ئەمنییەتی گشتی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ٠ ئیسرائیلی بە شێوەی شاراوە و نهێنی مووشەک یان بە کەسانی بیانی فرۆشتووە .
ئەم کەسانەی کە جێگای گومانن تاوانبارن بە بەرهەم هێنان و تاقیکردنەوەی نایاسایی مووشەکگەلی کرووز کە بە شێوەی شاراوە و نهێنی بە ووڵاتێکی تایبەت لە ئاسیا فرۆشراوە . لە نێوان ئەم کەسانەدا ناوی فەرمانبەرانی پێشووی پیشەسازی بەرگری ئیسرائیل یش دەبینرێت .
لێکۆڵینەوەی لەمبارەیەوە بۆ ماوەی چەندین مانگ لە لایەن شاباک " پۆلیس و وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ەوە " هاوڕا لەگەڵ دادستان ی دەوڵەتی ئیسرائیل دا ئەنجام دراوە . لە بەیاننامەی دەزگای هەواڵگری و زانیاری ئەمنییەتی ئیسرائیل دا هاتووە : کومانلێکراوان لە بەرامبەری پێدانی پارەی نەەقد کە بڕێكی زۆر بەرچاو بووە و هەروەها چەندین تایبەتمەندی دیکە ، لە کەسانی پەیوەندیدار بە هەمان ددەوڵەتی دەرەکی یەوە کە مووشەکەکانی بە دەست گەیشتووە فەرمانگەلی فرۆشتنی ئەم مووشەکانەیان بە دەست گەیشتووە .
دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی لێکۆڵینەوەکان دا ، لێکۆڵەران زانیاریگەلی نوێ " دەربارەی چۆنیەتی کارکردن لەگەڵ کەسانی بیانی لەگەڵ ئیسرائیل ییەکان " یان ئاشکرا کردووە . ئەم دەزگایە هەروەها ڕایگەیاند کە ئەم دۆسیەیە دەربارەی ئەەگەری زەرەر و زیان بە ئەمنییەتی ووڵاتە وەیە . ئەم دەزگایە هەروەها نایەوێت کە تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووەکانی ئیسرائیل بتوانێت بگاتە دەستی ووڵاتانی دژمن .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە