٢٠ ئەندامی خێزانێک لە بابل لە لایەن داواکراوێکی خێزانەکەوە بە شێوازێکی تۆقێنەر تێرۆر دەکرێن
شەی ڕابردوو پێنجشەممە، لە ناوچەی راشیدی سەر بە شارۆچكەی جەبلە لە پارێزگای بابل شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و تۆمەتبارێکدا روویدا و لە ئەنجامدا ٢٠ كەس كوژراون.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، شەوی ڕابردوو ، لەو كاتەی هێزێكی ئەمنی بۆ دەستگیركردنی داواكراوێك بە ماددەی چواری تیرۆر هەڵیانكوتاوەتە سەر شوێنی نیشتەجێ بوونەکەی، بەڵام تۆمەتبارەکە بە تووندی رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوەتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، كەسە داواكراوەكە خۆی سەرجەم ئەندامانی خانەوادەكەی كوشتوەو دواتریش خۆی كوشتوە، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەكان هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵەكەی، بینراوە منداڵ و ژنەكانیش هەریەكەو گولـلەیەك بە سەریانەوە نراوە و لە ژورێكدا سەرجەمیان بە كوژراوی دۆزراونەتەوە.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای بابل، ناسنامه و وورده‌كاری كوژرانی ٢٠ كه‌سی له‌ناحیه‌ی جه‌بله‌ی پارێزگاكه بڵاوكرده‌وه كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن ١٢ كه‌سیشیان منداڵن و هەروەها سێ کەس لە هێزە ئەمنییەكانیش برینداربوون
پۆلیسی بابل لە ڕاگەێندراوێکدا بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر ٧ی ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه، دوای وه‌رگرتنی زانیاری له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ناحیه‌ی جه‌بله‌وه له‌سه‌ر بوونی دوو داواكراو له گه‌ڕه‌كی ڕه‌شاد له‌ماڵ داواكراو ره‌حیم كازم عه‌یاده غوره‌یری، هێزێكی هه‌واڵگری چوونه‌تە سه‌ر ماڵه‌كه، به‌ڵام له‌لایه‌ن خاوه‌ن ماڵه‌كه‌وه ته‌قه‌یان لێكرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به ووته‌ی ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری جه‌بله، په‌یوه‌ندی به دادوه‌ری ناحیه‌كه‌وه كراوه و ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگیراوه، دواتر داوای هێزێكی تایبه‌تی سوات كراوه، پاش گه‌یشتنی ئه‌و هێزه‌ش رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ماڵه‌كه‌دا رویداوه".
پۆلیسی بابل ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "خاوه‌ن ماڵه‌كه ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له هێزه ئه‌منیه‌كان كردوه، دو پۆلیس برینداربون، یه‌كێكیان گوللـه به‌ر قاچی كه‌وتوه، ئه‌وی دیكه‌شیان گوللـه‌یه‌ك به‌رسكی كه‌وتوه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه، له كاتژمێر ٧ی ئێواره، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان خاوه‌ن ماڵه‌كه و هێزه‌كانی سوات كۆتاییهات، كاتێك هێزه‌كه چوونه ناو ماڵه‌كه‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و ماڵه‌یان به‌مردوویی دۆزیه‌وه، تیمه‌كانی به‌ڵگه و تاوانیش به‌ئاماده‌بوونی دادوه‌ر له‌شوێنی رووداوه‌كه، لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد، كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی كوژرابوون ژماره‌یان ٢٠ كه‌سه".
پۆلیسی بابل ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشكراكردوه كه كوژراون كه ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن ئه‌وانیش، ( ڕه‌حیم كازم عه‌یاده غوره‌یر، سه‌لام ڕه‌حیم، كه‌ریم ڕه‌حیم، فیراس ڕه‌حیم، ئه‌یوب ڕه‌حیم، ئیبتسام ڕه‌حیم، دیانا ڕه‌حیم، یوسرا ئه‌حمه‌د كه هاوسه‌ری ڕه‌حیمه، شه‌یما هیلال هاوسه‌ری سه‌لام، عه‌بدوڵا سه‌لام، سه‌عد سه‌لام، ئه‌نود سه‌لام، ئه‌نوبار سه‌لام) هه‌روه‌ها له‌ناو مردوه‌كاندا دو منداڵی ئیبتیسام و چوار منداڵی دیانا هه‌یه.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای بابل رایگه‌یاندبوو، دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ماڵه‌كه كه به‌مادده‌ی ٤ی تیرۆر داواكراو بوه دڵنیابوه‌ته‌وه كه گه‌مارۆدراوه، ته‌قه‌ی له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كردوه و كوشتوویانی.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە