٢٠ هەزار هێزی ئەمنییەتی لە ناوەندی دەنگدان لە ئیسرائیل جێگیر دەکرێن
پەیامی کورد ... ٢٠ هەزار هێزی ئەمنییەتی لە ناوەندی دەنگدان لە ئیسرائیل جێگیر دەکرێن
٢٠ هەزار هێزی ئەمنییەتی ئیسرائیلی بڕیار وایە ئەمڕۆ سێشەممە لە ناوەندی دەنگدان لە ئیسرائیل بۆ بەڕێوەچوونی چوارەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە دوو ساڵی ڕابردوودا جێگیر بکرێن
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان "كنێست"ی ئیسرائیل ده‌ستیپێكرد و بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێریش به‌رده‌وام ده‌بێت، ئەوەش چوارەم هەڵبژاردنە لەماوەی دوو ساڵدا کە لەو ووڵاتە بەڕێوەدەچێت.
ده‌سته‌ی راسته‌وخۆی ئیسرائیل "مكان" بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر ٧:١٠ خوله‌كی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ووڵاتەکە ده‌ستیپێكردوه، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی بنكه‌كانی ده‌نگدانیش، ٢٠ هەزار پۆلیس بڵاوه‌یان پێكراوه.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئیسرائیل، ٣٩ لیست به‌شدارن و كێبڕكێ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی ١٢٠ كورسی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ٦.٥٧٨.٠٨٤ ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، ٧٨%ی ده‌نگده‌ران یه‌هوودی، ١٧%یان عه‌ره‌بن، ١٦.٦٨٥ بنكه‌ی ده‌نگدانیشیان بۆ كراوه‌ته‌وه.
هه‌ر پارتێكی ئیسرائیلی پێویستی به ٦١ كورسی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی بتوانێت حكوومه‌ت پێكبهێنێت، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا ده‌بێته چواره‌م هه‌ڵبژاردن و تا ئێستا پارته سیاسییه‌كان نه‌یانتوانیوه كورسی پێویست به‌ده‌ستبهێنن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و هیچ هاوپه‌یمانێتیه‌ك یشیان بۆئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجام نه‌داوه.
هەروەها بڕیار وایە لانیکەم ٣٥٠٠ هیزی ئەمنییەتی بە کامێرا هەرجۆرە هەنگاویکی گومئاوی تۆمار بکەن . هەندێک لە بەرپرسانی ئەمنییەتیش بە شێوەی شاراوە لە ناوەندی دەنگدان ئامادە دەەبن تاکوو هەر جۆرە پێشێلکاری تۆمار بکەن
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە