٢١ هێزی ئەرتەشی سوودان لە تێکهەڵچوون لەگەڵ ئەرتەشی ئەتیووپیا کوژران
پەیامی کورد ... ٢١ هێزی ئەرتەشی سوودان لە تێکهەڵچوون لەگەڵ ئەرتەشی ئەتیووپیا کوژران
سەرچاوە میدیاییەکان لە سوودان هەواڵ لە تێکهەڵچوونی ڕۆژی ڕابردوو " شەممە " ی هێزەکانی ئەم ووڵاتە لەگەڵ سەربازان و چەکدارانی ئەتیووپیا لە سنووری هەر دوو ووڵات دەدەن .
بە پێێ ڕاپۆرتێک بە نووسراوی " رای الیوم " لە دوای ئەوەی کە هێزەکانی ئەەتیووپیا بە مەودای ١٧ کیلۆمەتری لە لای ڕۆژهەڵات لە نزیکی شارۆچکەی " ملکامو " چوونەتە ناو خاکی سوودان ەوە ، تێکهەڵچوونی تووند لە نێوان هێزەکانی سوودانی و ئەتیووپیا ڕوویداوە کە بووەتە هۆی کوژرانی ٢١کەس لە هێزەکانی سوودانی و برینداربوونی ٣٠ کەسی دیکە لەوان کە بریندارەکان ڕاگوێزراون بۆ نەخۆشخانەی الریشە .
بە ووتەی ئەم سەرچاوەیە لەم تێکهەڵچوونە هەر دوو لایەن بە کەڵک وەرگرتن لە تۆپخانەی قورس و ڕەگبار بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر بە شێوەی تووند یەکتریان کردووەتە ئامانج
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە