٢١ کەمین ڕۆژی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین
پەیامی کورد ... ٢١ کەمین ڕۆژی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین
زلێنسکی : ئەگەری سازان لەگەڵ ڕووسیا بوونی هەیە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ووتی کە هەندێک لە فۆرمەکان بۆ ڕێکەوتن لەگەل ئۆکراین نزیک لە کۆتایی هاتنە .
چوارشەممە ٢١ کەمین ڕۆژی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین ە بە دەنگی تەقینەوەگەلێک دەستی پێ‌کرد کە کییف پایتەختی ئۆکراینی هێنایە لەرزەوە .هێڵە شەڕکەرەکانی ڕووسیا ، ئۆدێسای بە مووشەک کردە ئامانج و ئەمە لە حاڵێکدایە کە هاووڵاتیانی پایتەخت لە دوای هێرشگەلی قورسی ڕووسیا کە بوو بە هۆی کوژرانی دەیان کەس ، لە دۆخی قەدەغەی هاتن و چوون بە سەر دەبەن .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە سێنای ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە بە کۆدەنگی ڕێکەوتننامەیەکیان پەسەند کرد کە ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیای تاوانباری شەڕ دەیانەوێت و هەنگاوەکانی ئەو لە ئۆکراین مەحکووم دەکات .
بڕیار وایە ڤلۆدێمیر زلینسکی سەرۆککۆماری ڕووسیا چوارشەممە سەر لە بەیانی بە کاتی واشینتۆن بۆ کۆنگرەی ئەمریکا ووتار پێشکەش بکات . ئەو پێشتر ووتبووی کە گفتوگۆوەکانی ئاشتی کە لە ڕۆژی سێشەممەوە دەستی پێکردووەتەوە بە گرینگی‌دان بە ڕاستەقینەتر بینینی داواکارییەکانی ڕووسیا دەتوانرێت بگاتە ئامانج . ئەو جەختی کردەوە کە بۆ بڕیاردانێک کە بەرژەونەدییەکانی ئۆکراین فەراهەم بکات ، کات پێویستە ، زلینسکی لە هەمان حاڵ‌دا هۆشداریدا کە شەڕ بە شەرمەزاری و فەقیرییەوە بۆ ڕووسیا کۆتایی پێدێت .
ڕووداوه‌كان بریتی بوون له:
یه‌كه‌م: گفتوگۆكانی نێوان رووسیا و ئۆكراین به‌ره‌وپێش چوونیان به‌خۆوه بینیوه و ڤۆڵۆدمیر زلێنیسكی ش رایگه‌یاند، ده‌كرێت ئۆكراین واز له بیرۆكه‌ی بوون به ئه‌ندام له رێكخراوی ناتۆ بهێنێت ئه‌گه‌ر رووسیا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێبكات.
دوه‌م: ڤلادیمێر پووتین رایگه‌یاند، ووڵامی ته‌واومان بۆ سزا ئابوورییه‌كانی ووڵاتانی رۆژئاوا ده‌بێت كه ئامانجیان دورخستنه‌وه‌ی رووسیایه له هه‌موو كایه‌كانی ژیان.
سێیه‌م: هێزه‌كانی رووسیا به بێ هیچ پاساوێك ١٠ هاووڵاتی ئۆكراین یان له شاری چێرنهێڤ كوشت كه بۆ سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی به‌شه خۆراكێكی رۆژانه له‌به‌رده‌م ماركێتیكی ئه‌و شاره‌دا وه‌ستابوون.
چواره‌م: هێزه‌كانی رووسیا له شاری مێترۆپۆڵ ٥٠٠ كارمه‌ند و نه‌خۆشیان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
پێنجه‌م: ڤۆڵۆدمیر زلێنیسكی سه‌رۆكی ئۆكراین له په‌یوه‌ندیه‌كی ڤیدیۆیی رایسته‌وخۆدا لێدوانێكی بۆ كۆنگرێسی ئه‌مریكا پێشكه‌شكرد و داوای داخستنی ئاسمانی ووڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیادا كرد.
شه‌شه‌م: جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا پاكێجێكی ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ كڕینی پاڵپشتی سه‌ربازی بۆ ئۆكراین واژوو كرد كه تێیدا ٨٠٠ سیستمی دژه ئاسمانی و نۆ هه‌زار سیستمی دژ تانك و زرێپۆش له‌خۆ ده‌گرێت.
حه‌وته‌م: به‌رپرسانی ئۆكراین رایانگه‌یاند، ته‌نها ئه‌مڕۆ زیاتر له ٢٩ هه‌زار هاووڵاتی ئۆكراین یان جێهێشتوه.
هه‌شته‌م: رێکخراوی نەتەوه یه‌كگرتوه‌كان دوایین ئاماری په‌نابه‌رانی ئۆكراین ی بڵاوكرده‌وه كه ژماره‌ی په‌نابه‌رانی ئەو ووڵاتەی به سێ ملیۆن هاووڵاتی مه‌زه‌نده كردوه.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە