٢٢ ئەندامی تۆڕی ئەلقاعیدە لە هیلمەند لە لایەن ئەرتەش ەوە کوژران
پەیامی کورد ... ٢٢ ئەندامی تۆڕی ئەلقاعیدە لە هیلمەند لە لایەن ئەرتەش ەوە کوژران .
لە دەرئەنجامی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی ئەرتەش ، لە ویلایەتی هیلمەند لە شیبە دوورگەی هیند ٢٢ ئەندامی تۆڕی ئەلقاعیدە کوژران .
بە پێی ڕاپۆرتێک قەول ئۆردووی ٢١٥ ی میووند ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی مەی بە بڵاوکردنەوەی هەواڵنامەیەک ڕایگەیاندووە کە ئەم ژمارە لە ئەندامانی تۆڕی ئەلقاعیدە لە دەرئەنجامی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی ئەرتەش لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە هیلمەند کوژراون .
لە زاری ئەم هەوالنامەیە ، ئەم کەسانە هاووڵاتی پاکستان ین و لە ویلایەتی پەنجاب ی ئەم وولاتەوە هاتوون .
لە هەمان حاڵدا ، قەول ئۆردووی ٢١٥ ی میووند پشتڕاتی کردووەتەوە کە ئەم کەسانە سەر بە تۆڕی ئەلقاعیدە لە کۆی ١٠٦ شەڕکەری ئەوان کوژراون کە لە دەرئەنجامی ئۆپراسیۆنی ئەم هێزانە بۆ سەر مۆڵگەکانی گرووپی تاڵیبان کوژراون .
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ قەول ئۆردووی ٢١٥ ی میووند ڕایگەیاند کە لانیکەم ١٠٦ شەڕکەری تاڵیبان لەوانەش ٨ فەرماندەی ئەوان یان لە دەرئەنجامی ئۆپراسیۆنی ئەرتەش لە ڤێلسوالیهای نەهرئەلسەراج ، ناوە ، لەشکەرگا و گەرمەسێری هێلمەند کوژراون .
هەروەها لە دەرئەنجامی ئەم ئۆپراسیۆنەی ئەرتەش ، ٣٧ شەڕکەری ئەم گرووپە ش بریندار بوونە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە