٢٣ کرێکار لە ماوەی هەشت مانگدا لە پارێزگای سنە گیانیان لەدەستداوە
پەیامی کورد ... ٢٣ کرێکار لە ماوەی هەشت مانگدا لە پارێزگای سنە گیانیان لەدەستداوە
پزیشکی دادی پارێزگای سنە بڵاویکردەوە، لە ٨ مانگی رابردوودا ٢٣ کەس لە کاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە.
بێهتاش خانی ئاباد، بەڕێوبەری پزیشکی دادی پارێزگای تر سنە دەڵێت، لەچاو ساڵی رابردوو ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی رووداوەکانی کارەوە نەگۆڕاوە.
کرێکاران زیاتر بەهۆی نەبوونی کەل وپەلەکانی خۆپارێزی، ماندوویەتی لە بەر کاری زۆر و کەمتەرخەمی گیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە، زۆربەی ئەو کرێکارانە بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرازییەوە بریندار یان گیانیان لەدەستدەدەن.
بورهان سەڵەواتی، بەڕێوبەری کاری پارێزگای سنە، پاییزی ساڵی رابردوو ڕایگەیاند : "نیوەی رووداوەکانی کار لەم پارێزگایەدا بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە روودەدەن، کە ئەمەش بۆ کەڵک وەرنەگرتن لە کەلوپەلی گونجاو و کەلوپەلەکانی خۆپارێزی لە شوێنە بەرزەکاندا دەگەڕێتەوە".
بەپێی بڕیاری بەڕێوبەرایەتی کار دەبێت خاوەن کارەکان کەل و پەلەکانی خۆپارێزیی بۆ کرێکارەکان دابین بکەن، بەڵام زۆر جار خاوەن کارەکان پابەندی ئەم بڕیارە نابن.
بەڕێوبەرایەتی کار دەڵێت، لە هەر شوێنێک خاوەن کارەکان پابەندی یاسای پاراستنی گیانی کرێکارەکان نەبن، سزا دەدرێن.
ئەم بابەتە 12039 جار خوێندراوەتەوە