٢٤ ئەندامی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا نامەیەەکی گرینگ سەبارەت بە سنووردارترکردنی ئێران ئاراستەی وەزیری دەرەوەی ئەو ووڵاتە دەکەن
پەیامی کورد ... ٢٤ ئەندامی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا نامەیەەکی گرینگ سەبارەت بە سنووردارترکردنی ئێران ئاراستەی وەزیری دەرەوەی ئەو ووڵاتە دەکەن
٢٤ ئەندامی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا لە هەر دوو حیزبی کۆماریخواز و دیموکرات نامەیەکیان بۆ ئانتونی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ناردووە و تێیدا داوایان کردووە دەوڵەت گرێبەستێکی باشتر و تەواوتر و پتەوتر لەگەڵ ئێران ببەستێت، لەوانەیە چاودێریی ئاژانس بۆ سەر گشت دامودەزگاکانی ناوەکی، ئاسانتر بلوێنێت.
ئەم نامەیە لە لایەن مایکل مەککاڵ، نوێنەری کۆماریخوازی ناوچەی تێگزاس، و جاش گاتهایمر، نوێنەری کۆماریخوازی ناوچەی نیوجرسییەوە ئامادە کراوە. ۱۲ نوێنەری دیموکرات و ۱۲ نوێنەری کۆماریخواز ئەم نامەیان ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی مارس ناردووە و واژوویان کردووە.
لە دەقی نامەکەدا هاتووە: «ئێمە باوەڕمان بەوەیە که گرێبەستی ناوەکی بەرجام بەو ڕادەیەی کە پێویستە ئەو متمانەیەی درووست نەکردووە کە کۆماری ئیسلامی هەرگیز نەگاتە چەکی ناوەکی.» واژووکەرانی ئەم نامەیە نووسیویانە: «گەورەترین پاڵپشتی حکوومەتی تێرۆریزم لە جیهان، دەبێ لەبارەی پیتاندنەوەی ناوەکی و شێواندنى ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە، ووڵامدەر بێت.»
دەوڵەتی بایدن لە کاتی دەستبەکاربوونی وتوویەتی ئەگەر کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە بەڵێنەکانی لە گرێبەستی بەرجام وەفادار بمێنێتەوە، ئەمریکاش دەگەڕێتەوە بۆ گرێبەستەکە. دوناڵد ترامپ، سەرکۆماری پێشووی ئەمریکا، واشینتۆنی لە ساڵی ۲۰۱۸ لە بەرجام دەرهێنا و گەمارۆی تووندی خستە سەر کۆماری ئیسلامی.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە