٢ ئەندامی ئەمنییەتی هێزی سوپای پاسداران لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژران
پەیامی کورد ... ٢ ئەندامی ئەمنییەتی هێزی سوپای پاسداران لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژران .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە میانەی دەرگیری و تێکهەڵچوون لە نێوان کەسانی چەکداری نەناسراو و هیزی مێرسادی سەر سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران لە پاریزگای سیستان و بەلووچێستان ٢ بەرپرسی ئەمنییەتی سەر بەم هێزانە کوژران .
ئەم تێکهەڵچوونە لە بەردەم بنکەی " کوورین سەرجەنگەڵ " لە شاری زاهێدان هاتووەتە ئاراوە .
لەم تێکهەڵچوونەدا کەسانی چەکداری نەناس هێرش چەکدارییان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلی هێزە چەکدارەکانی ئەم وولاتە ولە دەرئەنجام دا زەرەری گیانی لێدەکەوێتەوە و ٢ بەرپرسی ئەم هیزانە دەکوژرێن .
تاکوو ئیستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیاری ئەم هێرشەیان نەگرتووەتە ئەستۆ .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە