٢ هەزار و ٥٠٠ مووڵەتی ھاوردەکردنی کەل و پەلی بازرگانی ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان دەرکراوە
پەیامی کورد ... ٢ ھەزار و ٥٠٠ مووڵەتی ھاوردەکردنی کەل و پەلی بازرگانی ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان دەرکراوە
بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، جموجۆڵی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان زیادی کردووە و ئەمساڵ مووڵەتی ھێنانی کەلوپەل بە ٢ ھەزار و نزیکەی ٥٠٠ بازرگان دراوە کە چەندین جۆری کەلوپەل ھاوردە کراون.
نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند : "جووڵەی بازرگانی بەراورد بە ڕابردوو زیادی کردووە و ژمارەی مووڵەتەکانی بازرگانیش زیادی کردووە، بە جۆرێک ئەمساڵ نزیکەی دوو ھەزار و ٥٠٠ مۆڵەتی بازرگانییان دراوە.''
نەوزاد شێخ کامل گوتیشی: "ئەوانە ئەو مۆڵەتانەن کە دراون بە بازرگانان تا کەلوپەلی بازرگانی ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکەن."
شێخ کامل باسی لەوەش کرد: "زۆرترین ئەو کەلوپەلانەی بازرگانان ھاوردەی ھەرێمی کوردستانیان کردووە لە بوارەکانی پیشەسازی و دەرمانی و پزیشکی و ئاژەڵ و خۆراک و چەندین جۆری دیکەی کەلوپەل ھاوردە کراون، بەڵام ھەناردەمان کەمە."
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە