٢ گۆڕانکاری لە گووگڵ

پەیامی کورد   ...  ٢ گۆڕانکاری لە گووگڵ

گووگڵ لە ئەمڕۆوە وێنە هەستیارەکان کاڵ دەکاتەوە

کاتێک لە گووگڵ بەدوای وێنەدا دەگەڕێین لەوانەیە وێنەی هەستیار لەنێو ئەنجامەکاندا بێت، لەمڕۆوە گووگڵ ئەم وێنانە بە شێوەی کاڵ یان شەترەنج پیشان دەدات، کە بە کرتەکردن لەسەر وێنەکە یان کوژاندنەوەی گەڕانی سەلامەت بەتەواوی دەتوانین بیبینین.

قەدەغەکردنی گووگڵ لێنز بۆ بەکارهێنەرانی ئێرانی هەڵدەگیرێت

پێدەچێت لەگەڵ بەدواداچوونەکان، خزمەتگوزاری یارمەتیدەری گەڕان بەدوای وێنەی گووگڵ یان گووگڵ لێنس بەم زووانە بۆ هەموو بەکارهێنەرانی ئێرانی بەردەست بێت.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە