٣٠٠٠ سەربازی ئەمریکی لە کابۆل جێگیر دەکرێن

پەیامی کورد     ...   ٣٠٠٠ سەربازی ئەمریکی لە کابۆل جێگیر دەکرێن .

٣٠٠٠ نیزامی و سەربازی ئەرتەشی ئەمریکی بەم زووانە لە پایتەختی ئەفغانستان جێگیر دەکرێن .

بە پێی ڕاپۆرتێک جۆن کۆربی ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئەم هێزانە لە ماوەی ٢٤ تاکوو ٤٨ کاتژمێری داهاتوو لە کابۆل جێگیر دەکرێن .

ئاڵۆز بوونی ئەم تێکهەڵچوونانە لە دۆخێکدا دێتە ئاراوە کە هێزەکانی ئەمریکی دەردەچن کە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ش ئەمە بە واتای قەبووڵکردنی شکستی بەرپرسیاری واشینتۆن لە ئەفغانستان ناو دەبات .

تاڵیبان ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند پۆلخەمری ، گەورەترین شاری ویلایەتی بغلان کە لە جاددەی گرینگ و ستراتیژیکی لە کابۆل ەوە بۆ مەزارشەریف ، گەورەترین شار لە باکووری ئەفغانستانە داگیر کردووە و دەستی سەر بەسەردا گیراوە

 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە