٣٠٩ پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤ داوایان کرد زیندانییانی سیاسی لە ئێران لە سێدارە ڕزگار بکرێن
پەیامی کورد ... ٣٠٩ پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤ داوایان کرد زیندانییانی سیاسی لە ئێران لە سێدارە ڕزگار بکرێن
٣٠٩ پارێزەری ناودار، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، چالاکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی مەدەنی و مافی مرۆڤی لە سەرانسەری جیهان بۆ ڕاگرتنی شەپۆلی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی لە ئێران ڕاگەێندراوێکیان واژوو کرد و داوای دەستێوەردانی خێرایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
بە ئاماژەدان بە پشتڕاستکردنەوەی سزای لەسێدارەدان بۆ بێهرووز ئێحسانی و مێهدی حەسەنی دوو چالاکی سیاسی زیندانیکراو لە ئێران، شەپۆلی لەسێدارەدانی زیندانییانی سیاسی لە ئێرانی مەحکووم کرد و ئەمەی بە بەشێک لە هەوڵە ئامانجدارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوتکردنی ناڕازیان ناو برد.
واژووکارانی ئەم ڕاگەێندراوە پێیان وایە کە کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی سیستماتیک زیندانییانی سیاسی کردوونەتە ئامانج و ئەم پرسە ڕەگ و ڕیشەی لە پرسی پارێزراوبووندا هەیە؛ فەرهەنگێک کە دەرئەنجامی نەبوونی توانایی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست لێپرسینەوە لە تاوانبارانی ڕابردوودایە، و تا ئێستا نەک هیچ بەرپرسێکی ئێرانی لەسەر ئەو تاوانانە لێپرسینەوەیان لەگەڵ نەکراوە، بەڵکوو تاوانبارانی سەرەکی پلەیان بەرز کراوەتەوە بۆ پۆستی باڵاتر لە ڕێژیم و دەسەڵاتی دادوەری و دامەزراوە ئەمنییەکان.
لەو ڕاگەێندراودا بە ئاماژە بە فەرمایشی بوونی دادگاییکردنی چالاکانی سیاسییە و نەبوونی پێوەرەکانی دادگایی کردنی دادپەروەرانە لەو دۆسییانەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە کە دەیان زیندانی سیاسی دوای دادگایی کردنی "نادادپەروەرانە" ڕووبەڕووی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان دەبنەوە.
هەروەها جەخت لەسەر چڕبوونەوەی لەسێدارەدانەکان دوای هاتنەسەرکاری مەسعوود پزیشکیان لە ماوەی دە مانگی ڕابردوودا کراوە کە زیاتر لە هەزار لەسێدارەدان لە ئێراندا تۆمار کراوە.
واژووکارانی ئەم ڕاگەێندراوە داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بەرپرسانی بەرپرسیار لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران دەستنیشان بکەن و سزا بدرێن، و لە هەر هەلومەرجێکی باشترکردنی پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا پێویستە پێشمەرجی هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان و ئازادکردنی زیندانییانی سیاسی لەبەرچاو بگرن.
ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە