٣٠ له‌سه‌دی گونده‌كانی پارێزگای سنە كێشه‌ی ئاویان هه‌یه
پەیامی کورد ... ٣٠ له‌سه‌دی گونده‌كانی پارێزگای سنە كێشه‌ی ئاویان هه‌یه
به ووته‌ی به‌رپرسانی کۆمپانیای ئاو وئاوه‌ڕۆی پارێزگای سنە، ٣٠ له سه‌دی گونده‌كانی ئه‌و پارێزگایە به تانكه‌ر ئاویان بۆ دەچێت و له باروودۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.
به پێی ئاماره‌كانی فه‌رمی له‌كۆی گشتنی ١٦٧٧ گوندی پارێزگای سنە كه هێشتا دانیشتووی تێدایه، ٥٥١ گوند تووشی كه‌م ئاوی یان بێ ئاوین و ١٥٠ گوند به تانكه‌ر ئاویان بۆ دەچێت.
جێگای ئاماژه‌یه كه به هۆی وشكه‌ساڵی و لێدانی ده‌یان به‌نداو له‌سه‌ر چۆم و ڕووبارەکانی ئه‌و پارێزگایە، هه‌روه‌ها شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و گواستنه‌وه‌ی ئاو بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران، دیمۆگرافی پارێزگای سنە خه‌ریكه له ناوچه‌یه‌كی نیوه وشك بۆ ته‌واو وشك ئه‌گۆڕدرێت.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە