٣٠% پسپۆڕانی ئێران بە هۆى حکوومەت و ڕژیمی ئێران ووڵاتەکەیان جێ‌ هێشتووە

پەیامی کورد      ...   ٣٠%  پسپۆڕانی ئێران بە هۆى حکوومەت و ڕژیمی ئێران ووڵاتەکەیان جێ‌ هێشتووە

بەهۆی نەبوونی دەرەتان و دەرفەتی کار و پێگەیاندن لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا ڕادەی کۆچکردن لە ئێران زۆرتر لە ٢ بەرابەر زیادی کردووە.

“عەباس عەبدی” چالاکی سیاسی لە بابەتێکدا لەژێر ناوی “هۆکارە سەرەکییەکانی کۆچ‌کردن” ئاماژە بەوە دەکات کە حەشیمەتی ئەو ئێرانییانەی وا لە ماوە ٣ ساڵی ڕابردوودا لە ووڵات ڕۆیشتوونەتە دەرەوە بە بەراورد لەگەڵ پێشوو ٢ بەرابەر بووە و خاڵی گرینگ ئەوەیە کە لە سەتا ٣٠ ئەو کەسانەی کە وا ووڵات بەجێ دوهێڵن کەسی پسپۆڕ و شارەزا و خاوەن ئاستی باڵای خوێندنن و باقی ئەو کەسانەش تا ڕادەیەکی باش لە کاروباری خۆیان شارەزان و کرێکاران و بەشی خزمەتگوزاری تەنیا لە سەتا ٧ی ئەو کەسانە دەگرێتەبەر کە ئێران بەمەبەستی کاری باشتر بەجێ‌دەهێڵن.

زیاتر لە ٥٠ لە سەدی ئەوانەی وا ڕوویان لە ئەورووپا کردووە، خاوەن بڕوانەمە و خوێندنی باڵان و زیاتر لە ٦٠ لە سەدی ئەوانەی وا ڕۆیشتوونەتە ئەمریکا لە کار و کەسابەتی بەڕێوبەرایەتی و هونەری و زانستییەکان‌دا دەستبەکاربوون.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە