٣٤ کۆچبەری کەمپەکانی لیتوانیا دەگەڕیندرێنەوە هەرێمی کوردستان

پەیامی کورد     ...    ٣٤ کۆچبەری کەمپەکانی لیتوانیا دەگەڕیندرێنەوە هەرێمی کوردستان

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە : ٣٤ کۆچبەر کە لە کەمپەکانی ووڵاتی لیتوانیا گیریان خواردووە بە شێوەی ئارەزوومەندانە دەگەڕیندرێنەوە هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی جووڵای ساڵی ٢٠٢٢ ڕاوێژکاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان " هەڵگورد سالەیی " لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : دوای هەماهنگیکردن یان لەگەڵ حکوومەتی لیتوانیا لە سەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ توانیویانە ٣٤ کۆچبەری دیکە کە لە کەمپەکانی ئەو ووڵاتە گیریان خواردبوو و لە سەر داوای خۆیان بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان .

 هەر بە پێی ئەم هەواڵە سەرجەم کۆچبەرەکان بە شێوەی ئارەزوومەندانە دەگەڕێندرێنەوە بۆ کوردستان ، بە هۆی خراپی و قورسی باری ژیان لە کەمپەکانی ووڵاتی لیتوانیاوە 

ئەمەش لە حاڵیکدایە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەندین کاروانی دیکەی کۆچبەران گەڕێندراونەتەوە ناو خاکی کوردستان کە لە دارستان و خاڵە سنوورییەکانی نێوان وولاتی بێڵاڕووسیا و پۆڵەندا گیریان خواردبوو . بە هۆی ئەوەی لە لایەن هێزە ئەمنی و چەکدارییەکانی ئەو ووڵاتەوە ڕێگرییان لێ دەکرا بۆ ئەوەی بگەنە ناو خاکی پۆڵەنداوە و هەروەها لە لایەکی دیکەشەوە مانەوەیان بە شێوەی مەترسیدار لە ناو دارستانەکانی ئەو ووڵاتەدا مترسی لە سەر ژیانیان بەدی هێنابوو

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە