٤٠ ئیالەتی ئەمریکا شکایەت لە فەیسبووک دەکەن
پەیامی کورد ... ٤٠ ئیالەتی ئەمریکا شکایەت لە فەیسبووک دەکەن
ئیلاتەکانی ئەمریکا بە نیازن شکایەت لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک بکەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک تاکوو ئێستا ٤٠ ئیالەت لە ئەمریکا ڕایانگەیاندووە دۆسیەی شکایەت لە فەیسبووک یان واژوو کردووە . وا پێدەچێت ئەم شکایەتە دەربارەی ئانتی تراسی " دژە خۆکوژی " بێت . ئیالەتەکانی ئەمریکا فەیسبووک یان بە هۆی درووستی کردنی دانانی سنوور لە بازاڕ و پێگەیاندنی زەرەر و زیان بە هاوڕەقیب و کۆمپانیاکان تاوانبار دەکەن . فەیسبووک هێشتا دەربارەی شکایەتی ئیالەتەکان لەم کۆمپانیایە هیچ ڕاوبۆچوونێکیان دەرنەبڕیوە . ئیالەتەکانی ئەمریکا فەیسبووک بە دانانی سنوور " ئێنحیصار " گەری تاوانبار دەکەن .
یەکێک لە سەرەکیترین ئەگەرەکان دەربارەی شکایەتی زیاتر لە ٤٠ ئیالەت لە فەیسبووک هەوڵی ئەم کۆمپانیایە یە بۆ کڕینی کۆمپانیاگەلی بچووکتر بە بەهای زۆر بەرز بە مەبەستی لە ناوبردنی کەسب و کارەکانی کەسانی دیکە یە . ئەم ڕووداوە لانیکەم دوو جار بە کڕینی ئینستاگرام لە ساڵی ٢٠١٢ و واتس ئاپ ل ەساڵی ٢٠١٤ دا ڕوویداوە .
مارک زاکیربێرگ بەڕێوبەری گشتی و دامەزرێنەری فەیسبووک لە دانیشتنی مانگی ڕابردووی خۆیدا لە کۆنگرەی ئەمریکا لە بیرۆکەی کڕینی کۆمپانیاگەلی بچووک بەرگری کرد و ئەوەی وەکوو کارێک لە ڕاستای توانمەندکردنی ئەم کۆمپانیایانە ناو بردووە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە