٤٠ ڕۆژنامەنووس لە کاتی پۆشش دانی ناڕەزایەتییەکانی ڕووسیا دەستبەسەرکران
پەیامی کورد ... ٤٠ ڕۆژنامەنووس لە کاتی پۆشش دانی ناڕەزایەتییەکانی ڕووسیا دەستبەسەرکران .
سەرۆکی یەکیتی ڕۆژنامەنووسانی ڕووسیا هەواڵی دەست بەسەرکردنی دەیان ڕۆژنامەنووسی لە سەرتاسەری ئەم ووڵاتە لە کاتی پۆشش دانی ناڕەزایەتییەکانی دژ بە دەوڵەت دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڤلادیمیر سوولیۆف ، سەرۆکی یەکیتی ڕۆژنامەنووسانی ئەم ووڵاتە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە نزیکەی ٤٠ ڕۆژنامەنووسی لە کاتی پۆششدان و وەرگرتنی وێنە و فیلم ی ناڕەزایەتییەکانی دژ بە دەوڵەتی ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچە جیاوازەکانی ئەم ووڵاتە دەست بەسەرکردووە لە حاڵێکدا کە نزیکەی زۆرینەیان خاوەنی بەڵگەی یاسایی و نووسراو بوونە .
سوولیۆف لە ووتووێژێکدا دەربارەی ئەم ڕووداوە نووسی : نزیکەی ٤٠ ڕۆژنامەنووس دوێنێ لە سەراتسەری ووڵات دەست بەسەر کراون و لە ئاکامدا بریندار بوونە لە حاڵێکدا کە نزیکەی زۆرینەیان خاوەنی بەڵگەی یاسایی و نووسراو ی دەوڵەتی ڕێگەپێدان بوونە و زۆربەیان لە سەر جل و بەرگەکانیان ئارمی تایبەت بە میدیا " press " ی لە سەر نووسرابوو .
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە