٤٠ کەس لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە کرماشان کوژراون
پەیامی کورد ... ٤٠ کەس لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە کرماشان کوژراون
به‌پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ناوخۆ، لە شەش مانگی رابردوودا لە پارێزگای كرماشان ٤٠ کەس کوژراون.
کێشە بنەماڵەیی یەکان، هەژاری، ناکۆکی لەسەر موڵک و ماڵ، دزی، قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان و دابەزینی ئاستی دان بەخۆداگرتنی خەڵک و له هه‌مووی گرینگتر "گرانی و بێكاری" له‌و پارێزگایه‌دا له هۆکارە سه‌ره‌كییه‌كانی ڕووداوی کوشتن ناسێندراوه.
لەو ماوەیەدا هێزە ئینتزامییەکان تەنیا توانیویانە لە ٣٥ حاڵەتدا بکوژەکان دەستبەسەر بكەن.
شایانی باسه بەپێی توێژینەوەکان، له‌و شارانه‌ی كه له بوواری ئابووری و خزمه‌تگوزاری زیاتر پشتگوێخراون و کەمتر گەشەیان كردووه كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر په‌ره‌یان سه‌ندووه.
ئەم بابەتە 12004 جار خوێندراوەتەوە