٤١٧ کۆچبەری دیکەی بێلاڕووسیا گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان
پەیامی کورد ... ٤١٧ کۆچبەری دیکەی بێلاڕووسیا گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان
ئێوارەی ئەمڕۆ کاروانێكی دیكهی کۆچبەران لە بیلاڕووسیا وە گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان ٤١٧ کۆچبەرە، زۆربەی کۆچبەرەکان یش بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە گەڕاونەتەوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١٠ی دیسەمبەری ٢٠٢١، ٤١٧ کۆچبەری هەرێمی کوردستان و عێراق بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە لەرێگەی فڕۆکەخانەی مینسکی بیلاڕووسیا وە گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
بە کاروانی حەوتەمەوە دوو هەزار و ٧١٩ کۆچبەر لە سنووری بیلاڕووسیا وە گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و عێراق.
دوایین کاروانی گەڕانەوەی کۆچبەران ژمارەیان ٤٢٠ کۆچبەر بوو و بە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراق ییەوە ، گەڕاونەتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە هەرێمی کوردستان.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە