٤٧ بەندکراوی سیاسی بەندیخانەی ئۆرمیە ، مان لە خواردن دەگرن

پەیامی کورد     ...  ٤٧ بەندکراوی سیاسی بەندیخانەی ئۆرمیە ، مان لە خواردن دەگرن   

چل و حەوت  بەندکراوی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ، بەرانبەر بە بڕیاری گواستنەوەیان بۆ بەندیخانەیەکی دیکە مانیان لە خواردن گرت.

ئەم بەندکراوانە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ی دیسەمبەری ٢٠٢١ ، مانیان لە خواردن گرت و تا ئێستاش بەردەوامن لە مانگرتنیان.

شەش ڕۆژ بەسەر مانگرتنی ئەم چل و حەوت بەندکراوە سیاسیە تێدەپەڕێت بەڵام هەتا ئێستا بەرپرسانی بەندیخانە هیچ گرینگیەکیان بە مانگرتنیان نەداوە و قەرار وایە بۆ بەندیخانەیەکی بیانگوازنەوە کە ئیمکاناتی سەرەتایی بۆ ژیان و تەندرووستی تیایدا بەدی ناکرێت.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە