٤ شۆفێری سووتەمەنی هەڵگری بەلووچی بە هۆی برسیەتی و تینوویەتی یەوە لە سنوورەکانی ئەو ناوچەیە گیانیان لەدەستدا
پەیامی کورد ... ٤ شۆفێری سووتەمەنی هەڵگری بەلووچی بە هۆی برسیەتی و تینوویەتی یەوە لە سنوورەکانی ئەو ناوچەیە گیانیان لەدەستدا
بە گوێرەی هەواڵەکان دوابەدوای داخستنی ڕێگا سنوورییەکان لە لایەن سوپای پاسداران و ئەرتەشی پاکستانەوە سووتەمەنیبەرێکی بەلووچ به هۆی برسییەتی و تینوویەتییەوە لە سنوورەکانی بەلوچستان گیانی لە دەست دا.
بەپێ ڕاپۆرتی چالاکانی بەلووچ، سووتەمەنیبەرێکی بەلووچ بە ناوی " فازل سەبزەل" که چەند ڕۆژ لە سنووری نێوان ئێران و پاکستان گەمارۆ درا بوو، تینوویەتی و برسییەتی و گەرمای تاقەتپڕووکێن زۆر دەگرێتە سەری و گیانی لە دەست دەدا.
بەپێ ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ ڕایگەیاندووە ، تاکوو ئێستا ٤ سووتەمەنیبەر لە ناوچەی ئێران و پاکێستان گەمارۆ دراون و گیانیان لە دەست داوە.
جێگای ئاماژەدانە ماوەی دوو هەفتەیە که سوپای پاسدارانی ئێران و ئەرتەشی پاکێستان بە داگرتنی ڕێگە سنوورییەکان، سەدان سووتەمەنیبەریان بێ ئاو و نان، لە نێوان دوو ووڵات دا گەمارۆ داوە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە