٤ کەس لە لایەن دەزگای هەواڵگری و زانیارییەکانی دانیمارک ەوە بە هۆی سیخوڕی کردنەوە دەست بەسەر کران
بەرپرسانی دانیمارک ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایانگەیاند کە دەزگا هەواڵگری و زانیارییەکانی ووڵاتەکەیان ٤ کەس یان بە هۆی " دزە کردن " بۆ سەر بەڵگە و دۆسیەی نهێنی و شاراوە دەست بەسەر کردووە .
لە بەیاننامەی پۆلیسی ئەو ووڵاتەدا هاتووە : " ئەوان بە ئاشکراکردنی نایاسایی زانیاری زۆر گرینگ و شاراوە و نهێنی لە دەزگا هەواڵگری و زانیارییەکان ، تاوانبارن بە پێشێلکردنی بەندی ١٠٩ ی یاسای سزادانی ئەم ووڵاتەن .
ئەم کەسانە لە ئەگەری مەحکووم کران ئەوە سازی ١٢ ساڵ بەندکردنیان بە سەردا دەسەپێندرێت .
ناسنامە و کەسایەتی ئەم دەست بەسەر کراوان هێشتا ئاسکرا نەکراوە و لەم بەیاننامەیەدا تەنیا هاتووە کە ئەوان " فەرمانبەری ئێستا و پێشووی هەر دوو دەزگای هەواڵگری بریتی لە دەزگای هەواڵگری و زانیاری پۆلیسی دانیمارک و دەزگای هەواڵگری نیزامی و سەربازی ین ."
ئەم دەست بەسەرکردن نانە دوێنێ چوارشەممە بە هاوکاری پۆلیسی دانیمارک ئەنجام دراوە و لە ئاکامی ئەمەشدا شوێنگەلێکی جیاواز و جۆراوجۆری دیکەش پشکێندراوە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە